
پەرەگراف
فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە سووریا و عێراق، لە كۆبوونەوە لەگەڵ مەسعود بارزانی جەختی لە ڕێكخستنەوە و یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە كردووەتەوە.
جەنەڕاڵ مەكفارلێن، فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە سووریا و عێراق بۆ شەڕی دژی داعش، لەگەڵ شاندێك سەردانی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كردووەز
بەپێی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی، شاندەكە "ستایش"ی ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەیان كردووە و بە هێزێكی "تۆكمە و خاوەن ورە" وەسفیان كردووە.
هاوكات بەرپرسە سەربازییەكەی هاوپەیمانان بە بارزانیی ڕاگەیاندووە كە "هاوپەیمانان خوازیاری ئەوەن پێشمەرگە بە نەفەسێكی تازە و دامەزراوەیی ڕێك بخرێتەوە".