هاوپەیمانان بۆ بارزانی: پێشمەرگە بە نەفەسێكی تازە و دامەزراوەیی ڕێك بخرێتەوە

30-01-2023 06:18

پەرەگراف

فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە سووریا و عێراق، لە كۆبوونەوە لەگەڵ مەسعود بارزانی جەختی ‏لە ڕێكخستنەوە و یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە كردووەتەوە.‏

جەنەڕاڵ مەكفارلێن، فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە سووریا و عێراق بۆ شەڕی دژی داعش، ‏لەگەڵ شاندێك سەردانی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كردووەز

بەپێی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی، شاندەكە "ستایش"ی ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەیان كردووە و بە ‏هێزێكی "تۆكمە و خاوەن ورە" وەسفیان كردووە.‏

هاوكات بەرپرسە سەربازییەكەی هاوپەیمانان بە بارزانیی ڕاگەیاندووە كە "هاوپەیمانان خوازیاری ‏ئەوەن پێشمەرگە بە نەفەسێكی تازە و دامەزراوەیی ڕێك بخرێتەوە".‏