لە دیالە دەست بەسەر یەک ملیۆن دۆلاردا گیرا؛ ئامادەکرابوو بە قاچاخ ببرێتە دەرەوە

03-02-2023 01:37
بەشێک لەو ملیۆنە دۆلارەی دەستی بەسەردا گیراوە.

پەرەگراف

دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق، لە دیالە دەستی بەسەر زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاردا گرت کە ئامادە کرابوو بۆ ئەوەی بە قاچاخ ببرێتە دەرەوەی وڵات.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنیی بڵاویکردەوە، ئەو بڕە پارەیە گرووپێک هەوڵیان داوە لە ھەرێمی کوردستانەوە بە قاچاخ بیبەنە دەرەوەی عێراق لەناویاندا بۆ تورکیا.

دەستبەسەرداگرتنی ئەو بڕە پارەیە لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی حکومەتی عێراقدایە بۆ ڕێگریی لە بەقاچاخبردنی دۆلار لە عێراقەوە بۆ وڵاتانی دراوسێ.

ماوەی دوو مانگە بازاڕی دراوی عێراق ناسەقامگیرەو بەھای دۆلار ژمارەی پێوانەیی لە مێژووی خۆیدا تۆمارکردو ١٠٠ دۆلار گەیشتەسەرووی ١٧٥ ھەزار دینار.

ئەمەریکا ھۆشداریی بە عێراق داوە کە دۆلار دەبرێتە دەرەوە بۆ وڵاتانی دراوسێ، ھەربۆیە ڕێکاری نوێی داناوە بۆ مامەڵەو حەواڵەکردنی دۆلار، ئەوەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر بازاڕی دراو ھەبووە.

ئێوارەی ڕابردووش جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بە تەلەفۆن لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق گفتوگۆیان له‌باره‌ی پلانی ئابووری عێراق كردو‌ ئه‌مریكا ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه‌ پشتگیری له‌و پلانه‌ بكات.

ھاوکات بڕیارە ٨ی ئەم مانگە شاندێک لە عێراقەوە سەردانی واشنتن بکات بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئابوری و بەھای دۆلار.