کونسوڵخانەی ئەمریکا پیرۆزبایی لە تیمی بەرگریکردن لە دەستگیرکراوانی بادینان دەکات

05-02-2023 09:27
بەشدار حەسەن لە مەراسیمی وەرگرتنی خەڵاتەکە.

پەرەگراف

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ھەولێر، پیرۆزبایی لە تیمی بەرگریکردن لە دەستگیرکراوانی بادینان دەکات بۆ وەرگرتنی خەڵاتی جیھانیی بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ.

"ئەو تیمەی بەرگریکردنی پارێزەران خزمەتی بریکارەکانیان کرد و برەویان بە سەروەری یاسادا لە ژێر کاریگەری مەترسی زۆری کەسی و پڕۆفیشناڵی لەوانەش ترساندن و ھەراسانکردن و ھەڕەشەکانی نادیاری مردن" کونسوڵخانەی ئەمریکا وادەڵێت.

کونسوڵخانەکە پیرۆزبایی لە ھەریەکە لە؛ بەشدار حەسەن، ڕێڤینگ یاسین، ڕەمەزان ئەرتیسی، کامەران تەھا، شۆڕش کەریم، ڕێباز وسو، کارزان ڕەشید و فەرەیدون فازل لە لیژنەی بەرگریکردن لە گیراوەکانی بادینان دەکات.

خەڵاتی بەرگریكردن لە مافەكانی مرۆڤ لەلایەن نووسینگەی دیمۆکراسی و مافەکانی مرۆڤ و کاری سەربە وەزارەتی دەرەوەی دەرەوەی ئەمریكاوە بە بەشدار حەسەن،پارێزەری دۆسیەی دەستگیركراوانی بادینان بەخشرا بە نوێنەرایەتی تیمەکە.

کونسوڵخانەی ئەمریکا دەڵێت "ئامانجمان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان ھاوکاریکردنی ھاوبەشە عێراقییەکانمانە بۆ بەھێزکردنی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە ناویشیاندا دادگاییکردنێکی دادپەروەرانەیە. دووبارە پیرۆزە لە تیمی یاسایی بادینان بۆ وەرگرتنی ئەم خەڵاتە".

بەشدار حەسەن كە یەكێكە لە پارێزەرە خۆبەخشەكانی ڕۆژنامەنووس و چالاكانی دەستگیركراوی ‏بادینان، لەگەڵ تیمە خۆبەخشەکەیدا لە دوو ساڵی ڕابردوودا ڕۆڵێكی گرنگ و بەرچاویان هەبوو لە پارێزگاریكردن لە مافی  ‏ڕۆژنامەنووس و چالاکوانە دەستگیركراوەکانی بادینان.