بەلەمێك بە 45 كۆچبەرەوە ژێرئاو كەوت و چوار كۆچبەر خنكان

06-02-2023 12:11

پەرەگراف

بەلەمێك بە 45 كۆچبەرەوە لە كەناراوەكانی یۆنان ژێرئاو كەوت، چوار كۆچبەر خنكان و 41 كۆچبەرەكەی دیكە ڕزگار كراون، بەڵام هێشتا ناسنامەیان نەزانراوە.

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران، دەڵێت "بەلەمەكە كاتژمێر 9:00 بەیانیی ڕۆژی یەكشەممە 5-2-2023، لە نزیك دوورگەی لێرۆسی یۆنان ژێرئاو كەوتووە".

بەپێی زانیارییەكانی دەزگای لوتكە، لە ئۆپەراسیۆنی پۆلیسی كەناراوەكانی یۆناندا كە بە "سێ كەشتی و هەلیكۆپتەرێك ئەنجام دراوە، 41 كەس ڕزگار كراون و چوار تەرم دۆزراوەتەوە كە دوو منداڵی كوڕی تەمەن پێنج ساڵ، منداڵێكی كچی تەمەن چوار ساڵ و ژنێكی تەمەن 17 بۆ 20 ساڵ بوون".

دەزگاكە جەخت دەكاتەوە كە "هێشتا ناسنامەی هیچ یەكێك لە كۆچبەرەكان ئاشكرا نەكراوە".