حکومەتی عێراق بڕیاری بانكی ناوەندی پەسەند كرد؛ بەهای 100 دۆلار بەرامبەر 130 هەزا دینار

07-02-2023 04:15

پەرەگراف

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارێکی بانكی ناوەندی پەسەندكرد بۆ دەستکاریکردنی بەهای دۆلار بە جۆرێک هەر دۆلارێک بەرامبەر ١٣٠٠ دینار جێگیر بکرێت.

بەوەش بەهای 100 دۆلار بەرامبەر 130 هەزار دینار دەبێت، ئەو بڕیارە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند.

ڕاگەیاندنی بڕیارەکە ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی عێراق دروستکردو بەهای دیناری بەرامبەر دۆلار بەرزکردەوە.

لە ئێستادا بەهای ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٤٨ هەزار دینار.

ماوەی دوو مانگە بازاڕی دراوی عێراق ناسەقامگیرەو بەھای دۆلار ژمارەی پێوانەیی لە مێژووی خۆیدا تۆمارکردو ١٠٠ دۆلار گەیشتەسەرووی ١٧٥ ھەزار دینار.

ئەمەریکا ھۆشداریی بە عێراق داوە کە دۆلار دەبرێتە دەرەوە بۆ وڵاتانی دراوسێ، ھەربۆیە ڕێکاری نوێی داناوە بۆ مامەڵەو حەواڵەکردنی دۆلار، ئەوەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر بازاڕی دراو ھەبوو.