نووسراوی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کرا

08-02-2023 02:53

پەرەگراف

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر داوای فراکسیۆنی نەوەی نوێ، نووسراوێکی ئاڕاستەی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران کرد لەسەر پرسی بەپارێزگابوونی ھەڵەبجەو تەواوکردنی ڕێکارەکان بەپێی یاسا.

پەرلەمانی عێراق بڕیاری لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە داوەو حکومەتی هەرێمیش بە هەمان شێوە مامەڵەی پارێزگا لەگەڵ هەڵەبجە دەکات، بەڵام هێشتا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە هەڵەبجە بە فەرمی وەک پارێزگا ڕانەگەیەندراوەو ڕێکارەکانی تەواو نەبوون.

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرەتای مانگی ڕابردوو، جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتەکەی کاردەکات بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری مامەڵەکردن لەگەڵ ھەڵەبجە وەکو پارێزگایەکی عێراق، هەڵەبجەی بە شیاوی زۆر خزمەتی دیکە ناوبرد.