وەزارەتی دارایی ھەرێم بۆ هاووڵاتییان: ئاگاداری بڵاوبونەوەی دراوی ساختە بن لەکاتی مامەڵەکردندا

12-02-2023 08:24

پەرەگراف

وەزارەتی دارایی ھەرێم دەڵێت دراوی ساختە زیادی کردوەو داوا لە ھاووڵاتییان دەکات کە ئاگادار بن لەکاتی مامەڵەکردنداو چاو کراوەبن.

"ماوەیەکە بڵاوبونەوەی دراوی ساختە لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان زیادی کردووەو وەزارەتی دارایی و ئابوریش داوا لە هاوڵاتیان دەکات زیاتر  چاو کراوە بن لە کاتی مامەڵەکردن بە جۆرەکانی دراو تا توشی زیان نەبن" وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوێکدا وادەڵێت.

لەو چوارچێوەیەشدا بەڕێوبەرایەتی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی، خولی هۆشیاری بۆ خەزنەداری بانکەکان کردووەتەوە تا زیاتر چاوکراوە بن لەکاتی مامەڵەکردن بە دراوەکان.

بڕیاریشە خولی هۆشیاری بۆ فەرمانگەکان و نوسینگەو کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو بکرێتەوە تا هەموان زیاتر بەئاگا بن لە بڵاوبونەوەیدراوی ساختەو مەترسیەکانی.

وەزارەتی دارایی دەشڵێت "لەماوەی ڕابردوشدا لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەست بەسەر بڕێکی زۆر دراوی عێراقی ساختە لە جۆری ٢٥هەزاری و ٥٠ هەزاری و دۆلاری ئەمریکی ساختە لەجۆری ٥٠ دۆلاری و ١٠٠ دۆلاریدا گیراوەو ڕێکاری یاسایی پێویست لەوبارەیەوەئەنجام دراوە".