پەرەگراف
ئەمڕۆ شایستەی دارایی جووتیارانی هەرێم بۆ ساڵەکانی 2015 و 2016 لەلایەن حکومەتی عێراقەوە خەرج کرا.
فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە بەغداد ڕایگەیاند "بڕی پارەکە ٢٧٢ ملیار و ٢٦ ملیۆن دینارە و لە ڕێگای کۆمپانیای دانەوێڵەی بازگانیی حکومەتی عێراقەوە خراوەتە سەر هەژماری بانکیی حکومەتی هەرێم".
بە خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە بەغداد قەرزی شایستەی جوتیارانی هەرێمی کوردستانی لەسەر نامێنێت.
حكومەتی عێراق لە 2014 بۆ 2016 بە پاساوی ئەوەی جووتیارانی هەرێم زیاتر لە پشكی 17% گەنمیان رادەستی عێراق كردووە، پارەی گەنمی بەشێك لە جووتیارانی خەرج نەکردو وەک قەرز لەسەری مابووەوە، لەو ماوەیەدا چەندینجار جوتیاران بۆ وەرگرتنی شایستەکانیان سەردانی بەغدایان کردووەو پەرلەمانتارانی کورد هەوڵیان بۆ خەرجکردنی شایستەکانیان داوە.
ساڵی ڕابردوو حکومەتی عێراق بە شێک لەو پارەیەی بۆ جوتیاران خەرجکردو تەنها ئەو بڕە مابوەوەو کە ئەمڕۆ خەرج کرا.