پەرەگراف
زیاتر لە نیوەی داهاتی نەوتی هەرێم لە چارەکی کۆتایی ساڵی ڕابردوودا بۆ خەرجیی پڕۆسەی نەوت بووەو کەمتر لە نیوەی داهات بۆ حکومەت گەڕاوەتەوەو بۆ مووچە دابین کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی دیلۆیت بۆ وردبینی نەوت هەرێم، لە چارەكی چوارەمی ساڵی رابردوودا(1ی تشرینی یەكەمی 2022 تاوەكو 31ی كانوونی یەكەمی 2022)، هەرێمی كوردستان بە بەهای 2 ملیارو 452 ملیۆنو 723 هەزارو ٥٥٣ دۆلار نەوتی فرۆشتووە لە رێگەی هەناردەكردنەوە بۆ دەرەوەو لە فرۆشتنی لە ناوخۆدا.
بەپێی ڕاپۆرتەکە لە کۆی داهاتی ئەو ماوەیە، بڕی ملیارێكو 261 ملیۆنو 934 هەزارو ٢٦٩ دۆلار بۆ خەرجیی پڕۆسەی نەوت ڕۆیشتووەو ملیارێكو 190 ملیۆنو 789 هەزارو ٢٨٤ دۆلار وەكو داهات گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت كە بۆ خەرجی مووچە تەرخانكراوە.
تێكڕای نرخی نەوتی هەناردەكراوی هەرێمی كوردستان بۆ هەر بەرمیلێك ٦٩ دۆلارو ٤٧ سەنت بووەو لە ناوخۆشدا بەرمیلی بە ٦١ دۆلارو ٢١ سەنت فرۆشراوە.