نماو چیا نەوشیروان مستەفا داوای پێکھێنانی دەستەیەکی کاتیی دەکەن لەوانەی لەناو گۆڕانن و ئەوانەی لە دەرەوەن

14-02-2023 03:39
نماو چیا لەگەڵ نەوشیروان مستەفا

پەرەگراف

نماو چیا نەوشیروان مستەفا لە نامەیەکدا بۆ بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕان داوا دەکەن، دەستەیەکی کاتیی خاوەن بڕیارو دەسەڵاتی تەواو پێکبھێنرێت لەوانەی لەناو گۆڕانن و ئەوانەی لە دەرەوەن بۆ بەڕێوەبردنی گۆڕان و قۆناغی گواستنەوە.

دەقی نامەکەی کوڕانی نەوشیروان مستەفا کە پەرەگراف لە بەرپرسێکی باڵای گۆڕانەوە دەستی کەوتووە

بەڕێزان: ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی

بەڕێزان: ئەندامانی جڤاتی گشتی

بەڕێزان: خوشک و برایانمان لە لیژنەی کۆنفرانس

سەرەتا بە گەرمی دەستخۆشیتان لێدەکەین بۆ ماندوبونی رابردوتان دەربارەی ئامادەکاریەکانی بەستنی دوەم کۆنفرانسی نیشتیمانیبزوتنەوەی گۆڕان. هەرچەندە هەر لە سەرەتای ئامادەسازیەکانەوە تا ئێستا، چەند جارێک راو بۆچونی خۆمان لە گەڵ باس کردوون وجەختمان لە سەر ئەوە کردوەتەوە گەر لەم کاتەدا کۆنفراسێک نەبێت بە چەتری کۆکردنەوەی گۆڕانخوازانی رازی و ناڕازی، ئەوائەنجامنەدانی باشترە . تا ڕاو قسەکانمان وەک خۆیان بگەن و تەفسیری تریان بۆ نەکرێ، دیسان بە پێویستمان زانی لە سەر دۆخی بزوتنەوەکەمان ئەم نامەیەتان بۆبنێرین. لێرەدا ئەبێت ئامادە بەو ڕاستیە بدەین کە جگە لەوەی کە ناوەڕۆکی ئەم نامەیە ڕاو سەرنجیشەخسی خۆمانە، بە هەمان شێوە گوزارشت لە ڕای ئەو دۆست و هەڵسوڕاوە دڵسۆزانەش ئەکات کە لە رابردودا ئێمە چەندین دیداروگفتوگۆمان لەگەڵ کردون و، بەوپەڕی خەمخۆریەوە پرۆژە و پێشنیازی خۆیان بۆ چۆنێتی بەهێزکردنەوەی بزوتنەوەکە و پرۆسەی ئاشتەوەییخستوەتەروو.

بەڕێزان، ئێمە ئەزانین ئەنجامدانی کۆنفرانسی نیشتیمانی پێویستیەکی یاسایی و رێکخراوەییە، بەڵام لەوە گرنگتر ئەوەیە جارێکی تریش لەخۆمان بپرسینەوە ئایا کۆنفراس بۆ؟ ئایا بڕیار نیە کۆنفرانس بۆ بەهێزکردنەوەی گۆڕان و چارەسەری کێشەکانی بێت؟ بە مانایەکی تر، کۆنفرانسێک ئەگەر نەبێتە چەتری کۆکردنەوەی سەرجەم هاوڕێیانی ئەمڕۆ و دوێنی، ئەگەر کۆنفرانسێک ئاشتەواییەکی مانادارو راستەقینەبەرقەرار نەکات، بێگومان ئەنجامدانی زیانی گەورەی دەبێت و بە جۆرێک لە پیشاندانی بێمنەتی و بێباکی دەکەوێتەوە بەرامبەر هەمو ئەوگۆڕانخوازانەی کە لە ئێستادا لە دەرەوەی بزوتنەوەکەن و کێشەکان ئاڵۆزتر دەکات. لەم قۆناغەدا گۆڕان و گۆڕانخوازان هەر ئەوانە نین کە بەشێوەی فەرمی لە چوارچێوەی بزوتنەوەکەدا ماونەتەوە، بەڵکو بەشە هەرە گەورەکەی گۆڕانخوازان ئەو دەنگدەر و هەڵسوڕاوانەن کە لەدەرەوەی بزوتنەوەکەن و رەخنەی دروست و جدیان هەیە لە سەر سیاسەت و هەڵوێستی ئێستای بزوتنەوەکەمان و لەمەشدا حەقدارن.

ئازیزان، جیاواز لە حیزبەکانی تر کە کۆنگرە دەکەنە مەراسیم و موناسەبەی هەڵبژاردنی قیادەی حیزب و پیرۆزکردنی، کۆنفرانسینیشتیمانی لە دەستورو فەرهەنگی گۆڕاندا پرۆسەیەکە، بە پلەی یەکەم تیایدا رۆڵ دەدات بە خواست و بۆچونی جەماوەر و دەنگدەران و  پانتاییە هەرە گەورەکەی دنیابینی گۆڕانخوازی. لەم سۆنگەیەوە کۆنفرانس بە بێ رۆڵ و ئامادەیی نوێنەرایەتی و دەنگ و رەنگی راستەقینەیئەو جەماوەرە دڵسۆزە گۆڕانخوازەی کە لە سەرەتای دروستبونی ئەم جوڵانەوەیە تا ئێستاش، دەبێتە کۆنفرانسی کوژانەوەی دوا تروسکاییهیوا بە بزوتنەوەکەمان و لەڕیشەوە رەسەنایەتی خۆی دایدەبڕێت. ئەمەش هەڵەیەکی گەورەیە و لە ژێر هیچ پاساوێکدا نابێت رێگەی پێبدەین،چونکە بەرپرسیارێتی مێژوویی و ئەخلاقی بە دواوەیە. بۆیە پێویستە پێش هەر بڕیارو هەنگاوێک بە ئاڕاستەی کۆنفرانسدا، بزوتنەوەکە دەستبە سەرپێخستنی پرۆسەیەکی ئاشتەوەیی سەرتاسەری بکات و بێدودڵی لە نزیکەوە هاوڕێ ناڕازیەکان بە سەر بکرێنەوە (بە تایبەت ئەوانەیکە دوای دورکەوتنەوەش لە گۆڕان سەر راستانە بە هەڵوێست و کردار وەک گۆڕانخواز مانەوە)، پێداگرانە داوایان لێبکرێت بگەڕێنەوە بۆ ناوبزوتنەوەکەی خۆیان و شان بدەنەوە بەر ئەو بڕیارو هەنگاو و کارانەی کە بۆ بەهێزکردنەوەی گۆڕان پێویستن و هاوکات بەڵێن و دڵنیاییانپێبدرێت، کە بەڵێ ئیرادەی تەواو هەیە بۆ دوبارە هەستانەوە و کارکردنی بە کۆمەڵ. بۆ بە دیهێنانی ئەو پرۆسەیەش، ئێمە لێرەدا بە پێویستیدەزانین بە کورتی ئەم خاڵانە خوارە بخەینە روو وەک کۆمەڵێک چارەسەری عەمەلی:

١- پێکهێنانی دەستەیەکی کاتی بەهێزو شایستە کە لە ئاستی چاوەڕوانی و ئاڵەنگاریەکانی ئەم قۆناغەدابن، بۆ بەڕێوەبردنی گۆڕان (بۆمەرحەلەی ئینتیقالی)، لە غیابی رێکخەرو خانەی راپەڕاندندا.

٢- ئەم دەستەیە پێکدێت لەوانەی ئێستا لە ناو گۆڕاندان و بەشیک لە تیمی حوکمەت و ئەوانەش کە لە دەرەوەی گۆڕانن.

٣- ئەم دەستەیە خاوەنی بڕیارو دەسەڵاتی تەواو دەبێت لە سەر هەر پرسێکی پەیوەندیدار بە ژیانی سیاسی و رێکخراوەی بزوتنەوەکەمانلەوانە: پرسی گوتاری سیاسی، چارەنوسی گۆڕان لە حکومەتی هەرێم و حکومەتە خۆجێیەکان و پەرلەمان و بەستنی کۆنفرانسی نیشتیمانی.

٤- کێشەکانی گۆڕان دابەش بکرێن بۆ چەند دۆسییەک و هەر دۆسییەک لە لایەن کۆمیتەیەکەوە کاری تێدا دەکرێ، بە سەرپەرشتی دەستەیبەڕێوەبردنی کاتی بۆ نمونە: (دۆسیەی هەڵبژاردنی ناوخۆیی و کۆنفرانس، دۆسیەی پێداچونەوە بە دەستور و پەیڕەوی ناوخۆ، دۆسیەیپێداچونەوە بە گوتاری سیاسی و مێدیایی، دۆسیەی دارایی، دۆسیەی دروستکردنەوەی پەیوەندی لە گەڵ هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانهتد)

٥- لە ماوەیەی رابردودا لە لایەن هەڵسوڕاوان و دۆستانی گۆڕانەوە دەیان پرۆژە و پێشنیاز پێشکەشی بزوتنەوەکەمان کراوە، بە سودوەرگرتنلەو پێشنیازانەش دەکرێ نەخشە رێگایەکی ورد دابنرێ، لە پاڵ ئەمەدا دەبێ کاتبەندی تەواو بۆ هەنگاوەکان دابنرێت (بۆ نمونە ٦ مانگ) ودڵنییای تەوا بە رای گشتی گۆڕانخوازان بدرێت کە هەمو هەنگاوەکان لە کاتی خۆیدا جێبەجێ دەکرێن.

٦- لە پاڵ ئەو خاڵانەی سەرەوەدا دەمانەوێ ئێمەی کوڕانی نەوشیروان مستەفا وەک دوو هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەش بڵێین: بەهەمو شێوەیەک هاوکارو پشتیوان دەبین بۆ سەرخستنی ئەو هەنگاوانەی باسمان کرد، بە دیاریکراویش لە سەر پرسی گردەکە جارێکی تردڵنیایی دەدەینەوە کە تاکە بژارد ەو خواستی باوکمان ئەوە بوو کە گردی زەرگەتە ماڵ و قەڵای گۆڕانخوازان و گۆڕانێک دەبێت کە لە بەرەیگەلدا بمێنێتەوە، جێگەیەک بێت بۆ خزمەتی گشتی و بەرگریکردن لە چاکەی گشتی، لە پاڵ ئەوەشدا خەونەکانی باوکمان ئەهێنینە دی بەدامەزراندنی ناوەندێکی رۆشنبیری بۆ پێگەیاندن و خزمەتکردن بە نەوەکانی داهاتوو. لە کۆتایشدا ئەڵێن، ئێمە قسەی دڵی زۆرینەیخەمخۆرانی گۆڕان و خۆمان کرد، ئێوەش ئازاد لەوەی کە چ هەنگاوێک هەڵئەگرن.

لە گەڵ رێز و حورمەتی بێ پایانمان،

نما نەوشیروان

چیا نەوشیروان

٢٩ ی ١ ی ٢٠٢٣