گیان لەدەستدان بە بوومەلەرزەکەی تورکیا ٣٥ ھەزار کەسی تێپەڕاند

14-02-2023 08:33

پەرەگراف

گیان لەدەستدان بە بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات لە تورکیا ٣٥ ھەزار کەسی تێپەڕاند.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، نوێتری ئاماری قوربانییانی بوومەلەرزەکەی ئاشکرا کردو وتی "٣٥ ھەزارو ٤١٨ کەسگیانیان لەدەستداوەو ١٠٥ ھەزارو ٥٠٥ کەس بریندار بوون".

ھێشتا پڕۆسەی گەڕان بەردەوامە بۆ ڕزگارکردنی ئەوانەی بوون بە ژێر داروپەردووی بینا ڕوخاوەکانەوە، لە ناوچەکانی بوومەلەرزەکە دەوروبەی ٢٥٠ ھەزار کەس سەرقاڵی گەڕان و پشکنین و پاککردنەوەی ناوچەکانن.

ئەمڕۆش دوای نزیکەی ٩ ڕۆژ لە ڕوودانی بوومەلەرزەکە، ژمارەیەک کەس بە زیندویی لەژێر داروپەردوی بیناڕوخاوەکان ڕزگارکران.