ئەمریکا پشتیوانیی عێراق دەکات لە چاکسازی ئابووریی، دراو و مۆدێرنکردنی کەرتی بانکیی

16-02-2023 11:06

پەرەگراف

ئەمریکا پشتیوانیی لە هەوڵەکانی عێراق دەکات بۆ چاکسازی ئابووری لە بواری سیاسەتی دراو و مۆدێرنکردنی کەرتی بانکی و دارایی وبەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، بەپێی بەیاننامەیەکی هاوبەشی لیژنەی هەماهەنگی ئەمریكا-عێراق .

بەیاننامەکە دوای کۆبوونەوەکانی شاندی عێراق لەگەڵ ئەمریکییەکان لەواشنتۆن بڵاوکرایەوە، تێیدا ئەوە ھاتووە کە ھەردوو وڵات دۆسیەکانیدارایی و بازاڕی دراو، وزەو گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوایان تاوتوێ کردووە.

ئەمریکا چاکسازییەکانی حکومەتی عێراق بۆ یارمەتیدانی بەرزکردنەوەی ئاسۆی ئابووری لە بەهێزکردنی بازاڕە دارایی و ئاڵوگۆڕەکان بەگرنگ نادەبات و شاندی ئەمریکی پشتیوانی دووپات دەکاتەوە بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی عێراق بۆ بنیاتنانی توانای تەکنیکی و جێبەجێکردنیستانداردە نێودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنی سیستەمی بانکی لە تاوانە داراییەکان و سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆریستی.

هەردوو وڵات جەختیان لەكاركردنی پێكەوەیی كردووەتەوە بۆ نوێكردنەوەی سیستمی دارایی لەعێراق، ھەروەھا ڕێككەوتون لەسەر ئەوەیعێراق دەرفەتێكی مێژویی هەیە بۆ وەبەرهێنان لەدەستپێخەرییەكانی ژێرخانی وزەداو بڕیاریانداوە پەلەبكەن لەهەوڵەكانی ڕێگەگرتن و سودوەرگرتن لەو غازەی دەسوتێت.

وەفدی ئەمریكا ستایشی پابەندبونی عێراقی كردووە بە پرۆژەكانی گرێدانی كارەبای هەرێمی و عێراق بەمنزكانە ستراتیجێكی حكومییگشتگیر بڵاودەكاتەوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گۆڕانكاری كەشوهەوا.

هەردوولا قەیرانی ئاویان لەعێراق تاوتوێكردووەو, ئەمریكا هاوكاری هونەری عێراق دەكات لەشێوازی ئیدارەدانی ئاو.

لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێرو بەغداد، ئەمریكا پێشوازی لەپێشهاتە ئەرێنییەكانی پەیوەندی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمدەكات.