تەقینەوەیەک لە شەقامی سەھۆڵەکەی سلێمانی ڕووی دا و 'چەند کەسێک دەستگیر کران'

17-02-2023 10:08

پەرەگراف

شەوی ڕابردوو لە شەقامی سەهۆڵەكەی شاری سلێمانی دەنگی تەقینەوەیەك بیسترا. سەرچاوەیەكی ئەمنی بە پەرەگرافی ڕاگەیاند "كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بووە و ھەردوو لایەنی كێشەكە دەستگیر كراون".

تەقینەوەكە لە دەوروبەری گردی عەلی ناجی بووە و زیانێکى مادیى کەم بە چەند ماڵێکی نزیكی ڕووداوەكە گەیشتووە.

هێزە ئەمنییەكان بە زوویی چوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و شوێنەكەیان پاك كردووەتەوە و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.

سەرچاوە ئەمنییەكەی پەرەگراف وتی "چەند تۆمەتبارێک لەسەر ڕووداوەکە دەستگیر کراون و لێكۆڵینەوە بەردەوامە"، بەڵام زانیاریی زیاتری لەبارەی ڕووداوەكە نەدركاند.

بڕیارە دواى تەواوبوونى لێکۆڵینەوەکان، لایەنە ئەمنییەکان بە فەرمى زانیارى لەبارەى ڕووداوەکەوە بڵاو بکەنەوە.