وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا: زۆر گرنگە هه‌ولێرو به‌غداد په‌يوه‌ندييان سه‌قامگيربێت و كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكه‌ن
پەرەگراف
سەرۆکی ھەرێم و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبوونەوە، سەرۆکایەتی ھەرێم دەڵێت، ئەنتۆنی بلنكن پابه‌نديى وڵاته‌كه‌ى به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها به بايه‌خه‌وه باسى له په‌يوندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد كه "زۆر گرنگه په‌يوه‌ندييه‌كى سه‌قامگير بێت و كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
کۆبوونەوەکە له په‌راوێزی دیداره‌کانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بەڕێوەچوو.
سەرۆکایەتی ھەرێم دەڵێت، هه‌ردوولا ده‌رباره‌ی دوايين سه‌ردانى شاندى عێراق بۆ واشنتۆن و گفتوگۆكانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌مه‌ريكا، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێككه‌وتنى چوارچێوه‌ى ستراتيژيى نێوانیان و دۆخىعێراق، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
لای خۆیه‌وه نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پێشكه‌شكردنى پوخته‌يه‌ك ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ئاماژه‌ى به گرنگيى به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و ئاڵنگارييانه‌ى ڕووبه‌ڕووى ده‌بنه‌وه.
هه‌ر له چوارچێوه‌ى ديداره‌كانيدا له ميونشن، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى، له‌گه‌ڵ شاندێكى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكى به سه‌رۆكايه‌تيى سيناتۆر ليندزى گراهام که له ژماره‌یه‌ک سیناتۆری هه‌ردوو پارتی کۆماری و دیموکرات پێکهاتبوو کۆبووەوە، باسيان لە په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و شاندى كۆنگرێس به‌رده‌واميى پشتگيريى كۆنگرێسى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
بەپێی سەرۆکایەتی ھەرێم، دۆخى سياسى و ئابووريى عێراق، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، پرسى ئارامى و سه‌قامگيرى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى ڕۆڵ و پێگه‌ى عێراق بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش. دوايين پێشهاته‌كانى سووريا به‌تايبه‌تى و ناوچه‌كه به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.