پەرەرگراف
دوو بوومەلەرزە بە گوڕەكانی 6.4 و 5.8 پارێزگای هاتای لە باكووری كوردستانیان هەژاند و ژمارەیەك باڵەخانە ڕووخاون.
سەرۆكایەتیی بەڕێوەبردنی كارەسات و دۆخە لەناكاواەكانی توركیا (ئافاد) ڕایگەیاند "چەقی بوومەلەرزەی یەكەم كە گوڕەكەی 6.4 پلە بووە و لە كاتژمێر 8:04 خولەك ڕووی داوە، شارۆچكەی دەفنە بووە، چەقی بوومەلەرزەی دووەمیش كە گوڕەكەی 5.8 پلە بووە و لە كاتژمێر 8:07 خولەك ڕووی داوە، شارۆچكەی سامانداغ بووە".
پاش بوومەلەرزە بەهێزەكەی ئەمشەو، 20 پاشلەرزە لە پارێزگای هاتای ڕوویان داوە و بوومەلەرزەكە سووریاشی گرتووەتەوە، هەروەها لە فەڵەستین، میسر، ئوردن و لوبنان هەستی پێ كراوە.
ژمارەیەك خانوو و باڵەخانە لە پارێزگای هاتای باكووری كوردستان و ناوچەكانی ئەتارب، سەلقین، جێندرێس و ئەعزازی ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا ڕووخاون.
بەهۆی بوومەلەرزەكانەوە ترس و دڵەڕاوكێیەكی زۆر لەناو هاووڵاتیانی توركیا و سووریا دروست بووە و بەشێكی زۆر لە خەڵك ماڵەكانیان جێهێشتووە.