لە توویتێکدا بۆ ڕۆژی زمانی دایک، مەسرور بارزانی وشەی ئینگلیزیی بەکاردەھێنێت

21-02-2023 12:09

پەرەگراف

لە توویتێکدا بۆ ڕۆژی زمانی دایک، مەسرور بارزانی وشەی ئینگلیزیی بەکارھێناو لە بری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی "سۆشیەڵ میدیا".

سەرۆکی حکومەت دەڵێت "ڕۆژی زمانی دایک، لە گشت کوردستانییان و نەتەوە و پێکهاتەکانی کوردستان پیرۆز دەکەم. پاراستن و گەشەپێدانی زمانی دایک، ئەرکی هەموومانه‌".

"با زمانی کوردی لە پێگەكان و سۆشیەڵ میدیادا زیاتر بەکاربهێنین. لە خۆمەوە دەستپێدەکەم و لە ئەمڕۆوە زیاتر به‌ کوردی توویت دەکەم" مەسرور بارزانی وادەڵێت.

پێشتر زۆربەی توویتەکانی مەسرور بارزانی بە زمانی ئینگلیزیی بووە، ئەوەش زۆرجار ڕوبەڕوی ڕەخنەی کردووەتەوە لەلایەن بەشێک لە بەکارھێنەرانی توویتەر و بۆیان نووسیوە بۆ بە زمانی کوردیی توویت ناکات.