لاھوور شێخ جەنگی بۆ یەکێتی: ئەگەر ئامادە نەبن بۆ کاری پێکەوەیی، بە جیا و لەژێر ناوی یەکێتی درێژە بە خەبات دەدەین

22-02-2023 08:17

پەرەگراف

لاهوور شێخ جەنگی ڕایگەیاند "بە بڕیاری دادگا هەموو مافە ‏سیاسییەكانمان بۆ گەڕاوەتەوە و ئەگەر هەڤاڵانمان ئامادە ‏نەبن بۆ كاری پێكەوەیی، ناچار دەبین بە جیا و لەژێر ناوی ‏یەكێتیی نیشتمانیدا درێژە بە خەبات و چالاكییە ‏سیاسییەكانمان بدەین".‏

لاهوور شێخ جەنگی ئەمشەو پەیامێكی ڤیدیۆیی بڵاو كردەوە ‏و تێیدا جەختی كردەوە كە "لەمڕۆوە وەكوو هاوسەرۆكی ‏یەكێتی دەست بە چالاكییەكانمان دەكەینەوە".‏

لاهوور شێخ جەنگی ڕەخنەی لە ئەدای یەكێتی لەناو ‏حكومەتی هەرێمدا گرت و بە "لاواز" وەسفی كرد. وتیشی ‏‏"هیچ بوارێك نەماوە لە غیابی ئێمەدا خراپتر نەبووبێت و ‏كەسانێك لە حكومەت نوێنەرایەتیی ئەم دەڤەرەیان كردووە ‏تاكە یەك پرۆژەی ستراتیژییان نییە پێشكەشی خەڵكیان ‏كردبێت".‏

پەیامەکەی بە ڤیدیۆ

دەقی پەیامەکەی بە تێکست

بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان

ئاشکرایە لە دوای ڕووداوەکانی هەشتی تەمووزەوە، هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوە بووە کە ڕێگری لەو پیلانگێڕییانە بکەین کە ناحەزان ونەیارانمان دەیانویست دۆخی ناوخۆی یەکێتی و دۆخی هەرێمی کوردستانیش بەرەو لێکترازانی گەورە ببەن و ئەوەی بە خەبات و تێکۆشانیچەندین ساڵەی پێشمەرگە قارەمانەکان و هەموو تێکۆشەران و دەیان هەزار خوێنی شەهیدی ئەم گەلە بەدەستهاتووە، لەناوی ببەن، بەڵام ئێمەلە پەرۆشیمان هەوڵی خاوکردنەوەی گرژییەکان و پاراستنی دۆخەکەماندا، سەرباری تیرۆرکردن و شەهیدکردنی چەند هەڤاڵێکمان کەهەرگیز لە یادیان ناکەین، سەرباری ئەوەی کە بە نایاسایی و دوور لە هەموو عورفێکی حزبی مامەڵەمان لەگەڵ کرا، بەڵام ئێمە تەنها لە خەمیبەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و نیشتمان بووین، دوور لە بەرژەوەندیی شەخسی و حیزبی، لەپێناو زیاتر تێکنەچوونی دۆخەکە هەر دانمانبەخۆماندا گرت، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیش ڕێگە ڕاستەکەمان هەڵبژارد، بە گرتنەبەری ڕێگەی مەدەنی و یاسایی و پەیڕەویی و بۆبەسەروەرکردنی یاسا هەوڵماندا لە دادگا بەرگریی لە خۆمان بکەین لە هەموو ئەو تۆمەتە ناڕەوایانەی ئاڕاستەمان کرابوون، بێتاوانییخۆمان سەلماند کە هەمووشتان شایەتی ئەوەمان بۆ دەدەن، چونکە پێمان وایە کۆمەڵانی خەڵک و یەکێتییەکان زۆر لەوە گەورەترن کە تووشیترس و دڵەڕاوکێیان بکەین و ژیانیان بخەینە مەترسییەوە.

دوای ساڵونیوێک لە پشوودرێژی سەرەنجام بە بڕیاری دادگا هەموو مافە سیاسییەکانمان بۆ گەڕایەوە کە بە شەرعییەتی کۆنگرەی چوارەمییەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بە دەنگی ئەندامان و کادری دڵسۆزی یەکێتی بەدەستمان هێنابوو، هەر بۆیە لە ئەمڕۆوە وەک هاوسەرۆکییەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەست دەکەینەوە بە چالاکییە سیاسییەکانمان و بە پشتیوانیی هەڤاڵان و ئەندام و کادرانمان لەگەڵ هێز ولایەنە سیاسیەکانی کوردستان و عێراق هەوڵی یەکڕیزی و بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتییان دەدەین.

 

هەڤاڵانی ئازیز...

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبێت شانازیی بەخۆیەوە بکات کە هەمیشە ئەندام و کادرەکانی بوونەتە کۆڵەکەیەک و پاراستویانە، خۆتانباش ئاگادارن کە ژیانی ڕێکخراوەیی و حیزبی لەناو یەکێتی بەرەو چ ئاقارێک ڕۆیشتووە، لە ماوەی ئەم ساڵونیوەدا ڕۆژانە پەرۆشی و گلەییو گازندەی ئێوە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و دڵسۆزانی یەکێتی و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانم پێگەیشتووە، منیش وەک ئێوەنیگەرانم لە لاوازبوونی دۆخی یەکێتی و خراپبوونی پەیوەندییە ناوخۆیی و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکان کە لە مێژووی یەکێتی وەک ئێستانەبووە. ئەدای لەناو حکومەت لاواز بووە و کاریگەریی ئەوتۆی نەماوە لە بڕیاڕە گرنگ و چارەنووسسازەکان لە عێراق و کوردستان کە ئەوەشڕاستەوخۆ کاریگەریی کردۆتە سەر ژیانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

هەر بۆیە هەنگاوەکانمان لە ئاست خواست و داوا ڕەواکانی ئێوە دەبن، دڵنیاتان دەکەم کە لە پێناو خوێنی شەهیدان و ئاسودەکردنی رۆحیمامی گەورەمان بەشێک دەبین لە چارەسەر، لەو سۆنگەیەشەوە پەیامێکم ئاڕاستەی ئەندامانی بەڕێزی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کردووە کەڕۆڵی خۆیان ببینن لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتییەی لەسەر شانیانە، بۆ ئەوەی بەیەکەوە ئەم دۆخە هەستارە تێپەڕێنین و شکۆ و سەروەریبگەڕێنینەوە بۆ حیزبی شەهیدان، هیوادارین ئەم نسکۆیەی بەسەر حزبەکەماندا هێنرا پەندێک بێت بۆ بەخۆداچوونەوە و ڕاستکردنەوەیهەڵەکانی ڕابردوو، خۆ ئەگەر هەڤاڵانمان ئامادەنەبوون بۆ کاری پێکەوەیی، ئەوا ناچاردەبین بە جیا و لەژێر ناوی یەکێتیی نیشتمانییکوردستان و پشتبەست بە یاسا و لە چوارچێوەی پەیڕەوی ناوخۆدا درێژە بە خەبات و چالاکییە سیاسییەکانمان بدەین کە من و هەڤاڵەکانمهیوا بەوە ناخوازین، چونکە هەمووتان دەزانن ئەوە خزمەت بە هیچ لایەک ناکات.

 

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، هەڤاڵان...

هەوڵەکانی من لە پەیوەست بە داکۆکی لە شەرعیەتی کاری سیاسیی ناو یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان تەنها پرسێکی حیزبی و کەسینییە، بەڵکو پەیوەستە بە خەمی گشتیی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە گشتی و دەڤەری سەوز بە تایبەتی. یەکێتی حیزبی حوکمڕانی ئەوناوچەیەیە و لە ماوەی ڕابردووشدا خەڵک خۆیان شایەتن کە دوای کودەتا بە سەر شەرعیەتی ئەو حزبە لە هەموو ڕوویەکەوە چ نائارامیی وبێهیواییەک ڕووی کردۆتە ناوچەکە، ئەگەر ژیانی خەڵک ئارام و خزمەتگوزاریی باش و پرۆژەکان کرابان بۆ بەندە ئاسانتر بوو لە دوورەوەدەستخۆشی لە هاوڕێکانم بکەم و شانازی بە حزبەکەمەوە بکەم جا پۆست و پایەم هەرچییەک بێت، بەڵام هیچ بوارێک نەماوە لە غیابی ئێمەداخراپتر نەبوو بێت، توڕەیی و گلەیی و ناڕەزایەتی و بێزاری لە حیزب و حکومەت لەو سنوورە گەیشتۆتە ئاستێکی مەترسیدار، بەسەربازگەکردن و بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن و خراپیی دۆخی بازاڕ و بازرگانەکان و سەرانەسەندن و تێکشکاندنی دامەزراوەکان ودەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان و نەهێشتنی پانتایی ئازادیی ڕادەربڕین و ڕاگەیاندن و جێگرتنەوەی حیزب لە جیاتی حکومەت کە هەمووئەمانە دوورن لەو پرەنسیپانەی کە یەکێتی خەباتی بۆ کردوون، هێندە بەسە بیڵێم بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو کەسانێک نوێنەرایەتی ئەمدەڤەرەیان کردووە تاکە یەک پرۆژەی ستراتیژیان نییە پێشکەشی خەڵکیان کردبێت.

لێرەوە ئامۆژگاریی هەڤاڵانمان دەکەم کە بە دەستتێکەڵکردن لەگەڵ ناحەزان هەڵنەخەڵەتێن، باوەشکردن بە نەیاران و دوژمنانی ئەم ئەزموونەیبەدەستهاتووە لە پێناو مانەوە لە پۆستێکدا خزمەتیان پێناگەیەنێت، بێبەهاپیشاندان و بە سیاسیکردنی بڕیاری دادگا لە هەرێمی کوردستانخزمەتیان ناکات، تەنیا ڕێگەی ڕاست گەڕانەوەیە بۆ شاڕێی سیاسی و حیزبایەتیکردن بە ڕێگەی سیاسی و پەیڕەویی.

 

هەڤاڵانی خۆشەویست..

سیاسەت لە دیدی بەندەدا بەشێکە لە چاکەی گشتی و بۆ ئەوەش دەبێت خەڵک شایەتیت بۆ بدات، من هەموو جووڵەیەکم یاسایی یانسیاسیی پشتئەستوور بووە بە متمانەی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە و پەرۆشی و پشتیوانیی هەڤاڵانی یەکێتی و کۆمەڵانی خەڵک بە گشتی،هەر بۆیە دەبێت هەڤاڵانمان بزانن کە پێکەوە دەتوانین دەنگدەران و کەسوکاری شەهیدان و کادر و ئەندامەکانمان ئاشت بکەینەوە و خۆمانبۆ ئەو هەڵبژاردنە پەرلەمانییانە ساز و ئامادە بکەین کە لە ئایندەی نزیکدا دێنە پێش، چونکە جەماوەر لەوە زیاتر لێمان قبووڵ ناکات، خۆئەگەر عینادیی سیاسی هەڵبژێرن دەبێت باش بزانن کە سندوقەکانی دەنگدان دەریدەخەن کێ گەل پەسەند و کێش خەڵکی بێ هیوا کردووە،هەڵبژاردن یەکلاکەرەوە دەبێت کێ خاوەنی سەنگی ڕاستەقینەیە لەناو حزب و جەماوەردا.

هەر لێرەشەوە ڕوو دەکەمە لایەنە سیاسییەکانی هەرێم، هەموو لایەکتان باش دەزانن کە پەیوەندییەکانی هەرێم لە چ ئاستێکدایە و وڵاتانیدەرەوە چۆن نیگەرانن لە پاشەکشەی سیاسی و حکومڕانی لەم هەرێمە، دۆخەکە بەرەو بنبەستی تەواو دەڕوات، ئەوەش قەوارەکەی خستۆتەبەردەم مەترسیی جدی و ترسناکەوە، بێدەربەستی و خۆپەرستی هەندێ فیگەری سیاسی خەریکە کۆی دۆخەکە بەرەو ئاڕاستەی نەخوازراودەبات. بۆیە پێویستمان بە هاوخەباتی و کاری پێکەوەیی و یەکڕیزیی نیشتمانی هەیە، مەترسی ناوخۆیی و دەرەکییەکان، ئاستی ژیانیکۆمەڵانی خەڵک، بەرزبوونەوەی ناڕەزایەتییەکان و بێئومێدیی گەنجەکانمان، فراوانبوونی ناکۆکی و دووبەرەکی نێوان یەکێتی و پارتی وئیفلیجبوونی حوکمڕانی، فشارەکان لە بەغدا، دەیان کێشەی تر ئەوەمان لێ ئەخوازێت قووڵتر و خەمخۆرانەتر بیر لە دۆخەکە و چارەسەریسیاسییانەی دور لە هەڵچوون و خۆپەرستی بکەینەوە.

لە رابردووشدا چەندین جار رامانگەیاندوە و ئێشتاش دووپاتی دەکەمەوە پێویستمان بە یەکگرتوویی و کرانەوەی زیاترە لەگەڵ بەغدا لە ڕێگەیدیالۆگی نیشتمانی لەگەڵ هێز و لایەنە عێراقییەکان لە پێناو چارەسەرکردنی یەکجاری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی هەرێم وحکومەتی فیدراڵی عێراق، داواکارم ناکۆکییە سیاسییەکان بەلاوە بنێین و دەستلەناودەست قۆڵی لێهەڵماڵین و هەنگاوی ڕاستەقینە و جدی بۆبنێین تا پێگە و قەوارەی سیاسیی هەرێمەکەمان بەهێز و پارێزراوتر بکەین و میللەتەکەشمان لەم دۆخە ناهەموارە ڕزگار بکەین و هیوا و ئومێدبگەڕێنینەوە بۆ گەنجەکانمان و خۆشگوزەرانی و ئارامی و ئۆقرەیی زیاتر بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دابین بکەین.

هەرشاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن

لاهور شێخ جیگی

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

٢٢ی٢ی٢٠٢٣