پەرەگراف
لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە نزیك چەمی تانجەرۆی شاری سلێمانی چوار كەس گیانیان لەدەستدا.
سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرا(١٢٢)ی سلێمانی، رایگەیاند، لە ئەنجامل پێكدادانی بارهەڵگرێك و ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب لە نزیك چەمی تانجەرۆ، چوار سەرنشینی ناو پیكابەكە گیانیان لەدەستدا.
ڤیدیۆی ڕووداوەکەی ئەمڕۆی تانجەرۆ
بەپێی ئامارەکانی هاتووچۆی هەرێم، ساڵی ڕابردوو، سێ هەزار و 706 روداوى هاتوچۆ رویانداوە کە تێیاندا 445 کەس گیانیان لەدەستداوە و 7 هەزار و 225 کەسیش برینداربون.
ھەربەپێی ئامارەکان، لە ٢٠٢٢دا ٤٩٩ هەزارو ٣٩٤ سەرپێچی و یەک ملیۆن و ٨٢٥ هەزارو ٩٧٥ سەرپێچیی کامێراکانی هاتووچۆ تۆمارکراون.
بەهۆی ئەو سەرپێچییانەشەوە، 15 هەزارو 111 شۆفێر دراونەتە دادگاو 14 هەزار و 614 ئۆتۆمبێل و هەزارو ٣٠٥ ماتۆڕ دەستیان بەسەرداگیراوە.
دواین ژمارەى ئۆتۆمبێلى تۆمارکراویش گەیشتووەتە ٢ ملیۆن و 41 هەزار و 147 ئۆتۆمبێل، هەروەها 18 هەزار و 819 ماتۆڕسکیلى تۆمارکراو لە هەرێمی کوردستان هەن.