دوو بومەلەرزە لە ھەولێرو نەینەوا ڕوویاندا

25-02-2023 11:43

پەرەگراف

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو بومەلەرزە بە گوڕی ٤ و ٤.٣ پلەی ڕێختەر لە سنوری پارێزگای ھەولێرو نەینەوا ڕوویاندا.

ناوەندی بوومەلەرزەکە لە سنووری نێوان هەولێر-نەینەوا بووە و لە قوڵایی 5 کیلۆمەتر ڕووی داوە، لە زۆربەی شارەکانی هەرێمی کوردستان هەستی پێکرا.

بومەلەرزەکان زیانی مادییان لێکەوتەوەو چەند ئۆتۆمبێلێک زیانیان پێگەیشت، لە ھەندێک ناوچەش خەڵک تەقەیان بە ئاسماندا کرد بۆ ئاگادارکردنەوەی ھاووڵاتییان.

"لە ترسی بومەلەرزە دەچینە دەرەوە، بەڵام لە ترسی تەقەکردن دێینەوە ژوورەوە" ئەمە وتەی بەشێک لە ھاوڵاتییانە لە کاتی بومەلەرزەکەدا.