شاسوار عەبدولواحید: هەڵبژاردن بووەتە ترس و مۆتەکە بۆ دەسەڵات

25-02-2023 05:04
مەراسیمی پێدانی ڕێزلێنان بە پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان لەلایەن نەوەی نوێ وە.

پەرەگراف

شاسوار عەبدولواحید ڕایگەیاند، هەڵبژاردن بووەتە ترس و مۆتەکە بۆ دەسەڵات، ساڵێک دواخراوەو دیارنییە ئەمساڵیش بکرێت، لە عێراق هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکرێت لە هەرێم هەڵبژاردنی پاشوەختەش ناکرێت.

ئەو وتانەی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە مەراسیمی پێدانی خەڵاتی ڕێزلێنان بوو بە پارێزەرانی دۆسیەی دەستگیرکراوانی بادینان کەلەلایەن جوڵانەوەکەوە ڕێکخرابوو، شاسوار عەبدولواحید وتیشی: هەرێمی کوردستان لە پاشەکشەیەکی زۆر گەورەدایە، "ئەوەی ھەمانە حکومڕانیی چەتەگەرییە کە هەموو ئامرازێک بەکاردەهێنن بۆ مانەوەی خۆیان لە دەسەڵات و وەک مافیا حکوم دەکەن".

 

ھەر لە مەراسیمەکەدا پارێزەر بەشدار حەسەن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان، وتی: پێدانی خەڵات لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاوە بە تیمی پارێزەرانی بادینان پەیامە بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێم کە ئێوە دەسەڵاتێکی سەرکوتکەرن و ئەو تاوانانەی خستووتانەتە پاڵ دەستگیرکراوان ناڕەوان.