بەلەمێکی کۆچبەران لە ئیتاڵیا ژێرئاو کەوت؛ زیاتر لە ٤٠ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا

26-02-2023 03:04

پەرەگراف

بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی شاری کرۆتۆنە لە ئیتاڵیا بە زیاتر لە 120 سەرنشینەوە نووقم بوو.

تاوەکو ئێستا 43 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و 80 کۆچبەری دیکە ڕزگارکراون.

هێشتا ناسنامەی کۆچبەران ئاشکرا نەکراوەو میدیای ئیتاڵیا دەڵێت، بەلەمەکە بەهۆی زۆریی سەرنشین و کاریگەریی شەپۆلەکانی دەریا بووە بە دوو کەرتەوە.

ھاوکات شەهرام حەمە نوێنەری دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران لە ئەوروپا، ڕایگەیاند: یەختەکە لە تورکیاوە بەرەو ئیتاڵیا ڕۆیشتوە و تائێستا هۆکاری ڕوداوەکە نەزانراوە و ناسنامەی کۆچبەرەکانیش ئاشکرا نەکراون.