پارتی: هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ یەکێتی لەئارادا نییە بۆ گەڕانەوەیان بۆ کۆبوونەوەکانی حکومەت

28-02-2023 03:03

پەرەگراف

وتەبێژی پارتی ڕایگەیاند، هیچ گفتوگۆیەکیان لەگەڵ یەکێتیدا نییە بۆ گەڕانەوەی تیمی وەزاریی ئەو حیزبە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران.

مەحمود محەمەد لەسەر کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بە میدیاکانی وت، بانگهێشتی یەکێتییان کردووە بۆ کۆبوونەوەو کات دیاریکراوە، بەڵام ئەوان هەڵیانوەشاندووەتەوەو لە ئێستادا هیچ کۆبوونەوەیەک لە ئارادا نییە.

وتەبێژەکەی پارتی لەسەر پرسی هەڵبژاردن جەختی کردەوە کە بە گرنگی دەزانن ئەمساڵ ئەنجام بدرێت و وتی، لەسەر بنەمای گفتوگۆکانی پێشووتریان لەگەڵ یەکێتی، ئەگەر گرفتی دیکە نەهێنرێنە پێشەوە، نزیکن لە ڕێککەوتن لەسەر پڕۆژەیەک تا بدرێتە پەرلەمان بەمەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردن.