دانیشتوانی دەربەندیخان دوای زیاتر لە مانگێک کۆتاییان بە خۆپیشاندان هێنا

03-03-2023 07:35
خۆپیشاندان لە دەربەندیخان مانگێک و سێ ڕۆژ بەردەوام بوو.

پەرەگراف

دانیشتوانی دەربەندیخان کۆتاییان بە خۆپیشاندان هێنا دوای ئەوەی مانگێک و سێ ڕۆژ بەردەوام بوون، کۆتاییھێنان بە خۆپیشاندانەکە لە ئەنجامی گەیشتنە ڕێککەوتنیانە لەگەڵ نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران بۆ جێبەجێکردنی داواکانیان.

سەرەکیترین داواکاریی خۆپیشاندەرانی دەربەندیخان تەواوکردنی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی قەزاکەیە کە ١٠ ملیۆن دۆلاری پێویستەو بەڵێنی تەرخانکردنی دراوە.

ھاوکات خزمەتگوزاریی کەرتی تەندروستی و ڕێگاوبان لە داواکارییەکانی دیکەی خۆپیشاندەرانن.

ڤیدیۆی ڕاگەیاندنی گەیشتنە ڕێککەوتنی خۆپیشاندەران و نووسینگەی قوباد تاڵەبانی