بافڵ تاڵەبانی لە یادی ڕاپەڕیندا: داوای لێبوردنتان لێدەکەم و منیش ڕازی نیم لەم دۆخە

05-03-2023 11:13
بافڵ تاڵەبانی لەکاتی وتارەکەیدا لە ڕانیە. وێنە؛ میدیای یەکێتی

پەرەگراف

بافڵ تاڵەبانی لە مەراسیمی یادی ٣٢ ساڵەی ڕاپەڕین لە ڕانیە وتی، هاتووم داوای لێبوردنتان لێبكەم، ئایا ئێوە رازین بەم وەزعە؟، منیش رازی نیم.

سەرۆکی یەکێتی لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد "غەدرێکی گەورە" لەخەڵک کراوەو ڕێز لە قوربانیدانەکانیان نەگیراوە، پەیامێکیشی ئاڕاستەی پارتی و حیزبەکانی دیکە کردو وتی:  نامانەوێت هەرێم دوولەت بكەین هەرێم و هی خۆمانەو واز لە زۆنی سەوزو زەرد بێنن.

"دەستدرێژدەکەین بۆ حیزبەکان لەپێناو خزمەتکردن و ئاشتکردنەوەی خەڵک.. پارتی دیموکرات ئەگەر ئەوەتان دەوێت دەستتان بۆ درێژ دەکەین با بۆ حیزبەکان ئیش نەکەین و بۆ بەرژەوەندیی میللەتەکەمان ئیشبکەین، ئەگەر ئەمەتان دەوێت ئێمە ئامادەین، ئەگەر ئەمەتان ناوێت خۆتان زەرەر دەکەن" بافڵ تاڵەبانی وای وت.