پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوەو شەپۆلێکی تۆزو خۆڵبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

05-03-2023 04:18
خۆڵبارین لە ھەولێر، ٧-٤-٢٠٢٢. وێنە؛ فەرمان سادق- پەرەگراف

پەرەگراف

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوەو نمە باران و شەپۆلێکی تۆز و خۆڵبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ ئاسمان هەورى تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینى نمە باران کە هەندێ جار هەورە بروسکەشى لەگەڵدا دەبێت لە ناوچە شاخاویەکانى هەولێر و ڕاپەڕین و ڕۆژهەڵاتى هەرێم و گەرمیان و کەرکووک.

هەروەها خێرایی با چالاک دەبێت لەگەڵ هاتنى شەپۆلێکى تۆز و خۆڵى مام ناوەند بە تایبەت بۆ دهۆک و هەولێر و گەرمیان و پلەکانیگەرماش یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.