وەزیری خوێندنی باڵا: ساڵانە ٣٠ ھەزار دەرچوو کاریان دەست ناکەوێت، ئەمە بۆمبی تەوقیت کراوە
پەرەگراف
وەزیری خوێندنی باڵای ھەرێم دەڵێت، ساڵانە نزیکەی 30 هەزارخوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگاکان دەردەچن و هەلی کاریان دەست ناکەوێت، "ئەمەش جۆرێکە لە جۆرەکانی بۆمبی تەوقیت کراو".
ئارام محەمەد لە وتارێکدا لە سیمپۆزیۆمی ناساندنی یاساو مافەکانی کار، ئەوەی خستە ڕوو، کاردەکەن ناوەڕۆکی پڕۆگرامەکانی خوێندن لەگەڵ پێداویستی بازاڕ بگونجێنن و دەرچوانی زانکۆو پەیمانگاکان کاریان دەستبکەوێت.
وەزیری خوێندنی باڵا وتیشی: گرنگی بە ڕاھێنانی پراکتیکی و ڕاھێنان لە شوێنی کار دەدەین و ھەوڵدەدەین بۆشاییەکانی دەستی کار بەدەستی کاری ناوخۆ پڕبکەینەوەو پێویستمان بە دەستی کاری بیانیی نەبێت.
"دەرفەتی کار زۆرەو پێویستی بە ڕێکخستنەوە ھەیە" ئارام محەمەد وای وت.