پەرەگراف
وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێم ڕایگەیاند "لەگەڵ بەغداد لەسەر بەشەبوودجەی هەرێم گەیشتووینەتە ڕێككەوتن و دواداڕشتنی بەندەكانی لەلایەن هەردوو لاوە تەواو بووە".
ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێم، لە كۆبوونەوەی لەگەڵ زەهرا بێل، كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر بە وەكالەت، ئاماژەی بەوە كردووە كە ڕێككەوتن لەگەڵ بەغداد "لە چوارچێوەی بڕیاری حكومەتی هەرێم بۆ سفركردنەوەی كێشەكان لەگەڵ بەغداد" بووە و "ئەوپەڕی نەرمی"یان نواندووە.
وەزیری دارایی جەختیش دەكاتەوە كە ڕێككەوتنەكە "بە ئاگاداری و چاودێریی سەرۆكوەزیرانی عێراق و سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان" ئەنجام دراوە و دەڵێت "ئومێدەوارین بە زووترین كات بگاتە پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەند كردنی".