پەرەگراف
مەلا بەختیار ڕایگەیاند، لە دوای ڕاپەڕین بەرەی کوردستانی دەرگای بۆ تاڵانی كردەوەو ئەوەش ھەر لە سەرەتاوە گورزلێدان بوو لە ھەستی خەڵک، "یەعنی چی بەرەی کوردستانی وڵاتەکە تاڵان دەکات بەو شێوەیەی کە دەیکرد".
مەلا بەختیار ئەندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى به‌رژەوه‌ندیى یه‌كێتى لە پانێڵێکدا لە سیمپۆزیۆمى به‌هێزكردنى هه‌ستى نیشتمانپه‌روه‌رى بۆ پاراستنى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی كه له‌لایه‌ن زانكۆى سه‌ڵاحه‌دینه‌وه ڕێكخرابوو، وتی "لە دوای ڕاپەڕین بەرەی کوردستانی سنورەکانی کردەوە بۆ تاڵانی، خەڵک لەلایەکەوە تاڵان دەکرا و لەلایەکەوە گومرک دەکرا و پارەی گومرکەکە دابەش دەکرا بەسەر حزبەکاندا، بەوەش خەڵک دووجار تاڵان دەکرا".
ئەو ئەندامەی ئەنجومه‌نى باڵاى به‌رژەوه‌ندیى یه‌كێتى وتیشی، ئێستا کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی زیاتر‌و قوڵترن لەوکاتەی شەڕی ناوخۆلە نێوان ھەردوو حیزب دروست بوو لە ١٩٩٤.