وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە ھەولێرەو داوادەکات سەرکردەکانی هەرێم کۆتایی بە ناکۆکییەکانیان بهێنن

07-03-2023 04:37
کۆبوونەوەی وەزیری بەرگری ئەمریکا و سەرۆکی ھەرێم.

پەرەگراف

وەزیری بەرگریی ئەمریکا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ھەرێم لە ھەولێر ڕایگەیاند، پێویستە سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان کۆتایی بە ناکۆکییەکانیان بهێنن.

لوید ئۆستن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، پشتیوانی ئەمریکای بۆ ھەرێمی کوردستان و ھێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە.

وەزیری بەرگری ئەمریکا ئاماژەی بە ڕۆڵی پێشمەرگە کرد لە شەڕی دژی داعش و پشتیوانیی خۆی بۆ یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان پێشمەرگە و ئەمریکا دووپات کردەوە. 

ئۆستن هەماھەنگیی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگەی بە گرنگ لە قەڵەمداو وتی "پێویستە هەولێر و بەغدا پێکەوە کار بکەن". 

ھەرلە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا نێچیرڤان بارزانی ئەوەی خستەڕوو هاوڕابوون کە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە.

سەرۆکی ھەرێم وتی، هەرێمی کوردستان هەمیشە فاکتەری سەقامگیری دەبێت بۆ ناوچەکە، سوپاسی پشتیوانییە بەردەوامەکانی ئەمریکای کرد بۆ هێزەکانی پێشمەرگە.