ئەنجومەنی ئاسایش دان بە ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانیدا نانێت لەبارەی جوڵەی ھێز بۆ باخەکەی لاھور شێخ جەنگی

08-03-2023 11:40

پەرەگراف

ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێم ڕەتی دەکاتەوە جوڵەی ھێز بۆ باخەکەی لاھور شێخ جەنگی پەیوەندیی بە یاساو لایەنی فەرمییەوە ھەبێت و بە بڕیارێکی 'حیزبی و تاکەکەسی و ڕێزنەگرتن لە یاسا' لەقەڵەمی دەدات.

ئەنجومەنەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت: "گرووپێکی ناو یەکێتیی نیشتمانی لە ئەنجامی کێشە ناوخۆییەکانی ناو حیزبەکەیان ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2023/3/8 هەڵیانکوتاوەتە سەر باخێک لە گوندی کێلەسپی و چەند کەسێکیان دەستگیر کردووە".

"ئەم پەلامارە هیچ پەیوەندییەکی بە یاسا و لایەنە فەرمییەکانەوە نەبووە و زیاتر بڕیارێکی حیزبی و تاکەکەسی بووە و ئەم جووڵەیە ڕێزنەگرتنە لە سەروەریی یاسا و دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان" ئەنجومەنی ئاسایش وادەڵێت.

ئەو ڕوونکردنەوەیە دوای ئەوەدێت ئێوارەی ئەمڕۆ ھێزێکی سەربازیی چوونەسەر باخێکی لاھور شێخ جەنگی و چەند باخێکی دیکە لە گوندی کێلەسپی لە نزیک شاری سلێمانی.

ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو باخانە "چەندین كەسی لە یاساهەڵهاتووش خۆیان تێدا حەشارداوە" تێشیاندا دەستگیراوەبەسەر" چەندین لولەی بێدەنگی چەك (كاتم سەوت)، دەرمانی نایاسایی و بەڵگە دروستكردنی هێزی نایاسایی لەدەرەوەی یاسابەركارەكانی هەرێمدا گیراهەروەها چەندین تۆمەتباریش دەستگیركران كە بەشێكیان پێشتر لەلایەن دادگاوە داواكراو بوون".

لایخۆیەوە نووسینگەی لاھور شێخ جەنگی ئەوەی ڕەتکردەوەو ڕایگەیاند "ئەو باخە دوو ساڵە بەکار نەهاتووە و هیچ هێزێکیشی لێ نییە، تەنیا چەند کەسێک کە خەڵکی ئەوناوچەیەن وەک کارگوزار و باخەوان کاریان کردووە".

"لەگەڵ ئەوەی سەلامەتیی ژیانی ئەو کەسانەی لەو باخە کاریان کردووە دەخەینە ئەستۆی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، لەهەمانکاتدا هەموو ڕێکارێکی پێویست دەگرینە بەر دژی ئەو یاساشکێنییە، سەرۆکایەتیی هەرێم و حکومەتی هەرێمی کوردستان ودەسەڵاتی دادوەری ولایەنە پەیوەندیدارەکان و کونسوڵخانەی وڵاتان و دیبلۆماتکاران و نەتەوەیەکگرتووەکان لەم کارە مەترسیدارە ئاگاداردەکەینەوە کە لەسەردەستی ئەو تاقمە لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەستی پێکردووە و ئاسایش و ئارامیی هاووڵاتییان و کار و پیشەی کاسبکاران و جوڵەی بازرگانەکان خراوەتە مەترسییەوە" نووسینگەی لاھور شێخ جەنگی وادەڵێت.

دەقی ڕوونکردنەوەیەک لە نوسینگەی لاهور شێخ جەنگییەوە لەبارەی ئەو ڕووداوە

وەک ئاشکرایە لە دوای ڕووداوەکانی ٨ـی تەمووزەوە بەڕێز لاهور شێخ جەنگی بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی حیزبەکەیپەنای بردۆتە بەر یاسا و هەموو هەوڵێکیشی بەو ئاڕاستەیە بووە، بەڵام لە دوای ڕاگەیاندنی بڕیاری دادگا و گەڕانەوەی مافەکانی وەکهاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، گروپ و تاقمێکی لە یاسادەرچوو کە دەستیان سوورە بە شەهیدکردنی چەند هەڤاڵێکمانهەوڵی ئاژاوەگێڕیی دەدەن، هەر بۆیە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەو گروپە لە یاسادەرچووە لە ڕێگەی هێزێکی چەکدارەوە بە بێ فەرمانی دادوەر و بێهیچ بیانوویەک هەڵیانکوتاوەتە سەر باخی بەڕێز لاهور شێخ جەنگی لە گوندی کێلەسپی لە شاری سلێمانی، لە کاتێکدا ئەو باخە دوو ساڵەبەکارنەهاتووە و هیچ هێزێکیشی لێ نییە، تەنیا چەند کەسێک کە خەڵکی ئەو ناوچەیەن وەک کارگوزار و باخەوان کاریان کردووە.

لەگەڵ ئەوەی سەلامەتیی ژیانی ئەو کەسانەی لەو باخە کاریان کردووە دەخەینە ئەستۆی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، لەهەمانکاتداهەموو ڕێکارێکی پێویست دەگرینە بەر دژی ئەو یاساشکێنییە، سەرۆکایەتیی هەرێم و حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی دادوەری ولایەنەپەیوەندیدارەکان و کونسوڵخانەی وڵاتان و دیبلۆماتکاران و نەتەوەیەکگرتووەکان لەم کارە مەترسیدارە ئاگادار دەکەینەوە کە لەسەردەستیئەو تاقمە لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەستی پێکردووە و ئاسایش و ئارامیی هاووڵاتییان و کار و پیشەی کاسبکاران وجوڵەی بازرگانەکان خراوەتە مەترسییەوە.

دووپاتیدەکەینەوە کە ئەو تاقمە لە یاسادەرچووە باجی ئەو کارە نابەجێ و ناپەسەندەیان دەدەن و پیلانەکانیشیان لە زووترین کاتداپووچەڵ دەکرێتەوە، هەموو یەکێتییەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانیش دڵنیا دەکەینەوە کە ئەو کارانەبەڕێز لاهور شێخ جەنگی سوورتر دەکات لە هەوڵەکانی بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو بارە لارەی کە ئەو تاقمە لە یاسادەرچووە بەسەر یەکێتی ودەڤەری سلێمانیدا سەپاندوویانە.

نوسینگەی بەرێز لاهور شێخ جەنگی

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

 

دەقی ڕوونکردنەوەی ئاسایشی سلێمانی لەسەر ئەو ڕووداوە

دوای دەستكەوتنی زانیاری و بەڵگەی پێویست لەسەر چەند جێگا و باخێكی جیاواز لە سنووری سلێمانی كە كاری نایاسایی تێدادەكرێت و چەندین كەسی لە یاساهەڵهاتووش خۆیان تێدا حەشارداوە.

پاش لێكۆڵینەوەی ورد، پاڵپشت با یاسا و دەسەڵاتی دادوەری، بڕیاردرا سەرجەم ئەو باخ، شوێن و جێگایانەی كە بۆ مەرامی كارینایاسایی، خراپەكاری و كۆكردنەوەی هێز لەدەرەوەی دامەزراوە فەرمییەكان بەكارهێنراوە دەستی بەسەردابگیرێت.

دوای رەزامەندی بەڕێز دادوەری تایبەتمەند هێزێكی هاوبەش لە هێزە ئەمنییەكان ئێوارەی رۆژی چوارشەممە٨/٣ / ٢٠٢٣ لەسنووریسلێمانی دەستیان بەسەر چەند باخێكدا گرت و دوای پشكنین و گرتنەبەری رێكاری یاسایی، دەست بەسەر چەندین لولەی بێدەنگی چەك (كاتم سەوت)، دەرمانی نایاسایی و بەڵگە دروستكردنی هێزی نایاسایی لەدەرەوەی یاسا بەركارەكانی هەرێمدا گیرا.

هەروەها چەندین تۆمەتباریش دەستگیركران كە بەشێكیان پێشتر لەلایەن دادگاوە داواكراوبوون.

بۆ هەموولایەكیشی رووندەكەینەوە ئەم كەیسە رێڕەوی یاسایی وەرگرتووە و لێكۆڵینەوەی زیاتر لەو بارەیەوە دەستیپێكردووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی