ئەو هاووڵاتییەی لە چەمچەماڵ بەهۆی شۆرتی کارەباوە ماڵەکەی گڕی گرت پارە سووتاوەکانی بۆ قەرەبوو کرایەوە

09-03-2023 03:27

پەرەگراف

ئەو هاوڵاتییەی کۆتایی ساڵی ڕابردوو لە قەزای چەمچەماڵ بەهۆی شۆرتی کارەباوە ماڵەکەی گڕی گرت و پارەکانی سووتا، ئەمڕۆ قەرەبووی پارە سووتاوەکانی کرایەوە.

ڕەمک ڕەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، لە ڕێگەی لقی سلێمانی بانکی ناوەندییەوە کاریان لەسەر قەرەبوو کردنەوەی ئەو هاوڵاتییە کردووەو ئەمڕۆ هەموو پارە سووتاوە عێراقییەکەی ڕادەستکرایەوە کە ٣٥ ملیۆن دینارە.

هەر لەو ڕووداوەدا بڕی ٥ هەزار دۆلاری ئەو هاوڵاتییە سووتا، لەبارەی قەرەبووکردنەوەی پارە دۆلارەکانی، قائیمقامی چەمچەماڵ ئەوەی خستەڕوو، پەیوەندییان بە کونسوڵخانەی ئەمەریکاوە کردووە تا دۆلارەکانیشی بۆ قەرەبوو بکرێتەوە.