فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە قەرەھەنجیر کردە ئامانج؛ کوژراو و بریندار ھەن

10-03-2023 08:06

پەرەگراف

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە گوندێکی قەرەھەنجیر کردە ئامانج.

ڕەمک ڕەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ بە پەرەگرافی وت "ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر ٥:٣٠ خولەک فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا لە گوندی سەیدانی ناحیەی قەرەهەنجیر ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج".

"لەو بۆردومانەدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکە بریندارن و ناسنامەی قوربانیەکان نەناسراوە" قائیمقامی چەمچەماڵ وای وت.

پێدەچێت ئەو ئۆتۆمبێلەی ئەمڕۆ کراوەتە ئامانج سەربە پارتی کتێکارانی کوردستان(پەکەکە) بێت، بەو پێیەی پێشتریش ڕوداوی ھاوشێوە ڕویداوە، ساڵی ڕابردووش فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا بارەگاکانی پەکەکەی لە سنوری ناحیەی ئاغجەلەر کردە ئامانج و ژمارەیەک قوربانیلێکەوتەوە.