پەرەگراف
وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ناردنی ٤٠٠ ملیار دینارەکە لەلایەن بەغداوە گرفتێكی گه‌وره‌ی له به‌رده‌مدا نه‌ماوه و بەمنزیكانه ئه‌و پاره‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان دەنێردرێت.
ناوەڕاستی مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردوو، عێراق بڕیاریدا بە ناردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێم بۆ مووچەی مانگی 11و 12، حکومەتی عێراق وتی، ئەو بڕەپارەیە لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق و بەرنامەی کابینەکەدایە كە لە پەرلەمان دەنگی لەسەر دراوە، بەڵام تا ئێستا پارەکە نەنێردراوە.
شاندی هەرێم دەچێتەوە بەغداد
جوتیار عادل بە ماڵپەڕی حکومەتی وت، شاندی هەرێم جارێکی دیکە بۆ گفتوگۆی ڕەشنووسی یاسای نەوت و گاز سەردانی بەغداد دەکاتەوەو سبەینێ دەست بە کۆبوونەوەکان لەوبارەیەوە دەکرێن.
"ئەم پڕۆژەیاسایە کۆمەڵێک گرفتی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا لەو بواری وزەدا چارەسەر دەکات. بۆ ئەوەى هەرێمی کوردستان وەکوو هاوبەشێکی ڕاستەقینە لە دروستکردنی ئەو بڕیارانەى پەیوەستە بە پیشەسازیی نەوت لە عێراق، بەشێوەیەکی کارا بەشدار بێت، هەروەها بۆ ڕێکخستنەوەى ئەو کەرتە چ لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەردوو لا گرنگی هەیە. بێگومان لە کۆتاییدا دەبێت ئەم پڕۆژەیە ڕەنگدانەوەى ڕێککەوتنی هەردوو لا بێت و لە قازانجی هەردوو لادا بێت. ئەوە نەک هەر بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵکوو بۆ هەموو خەڵکی عێراق دەستکەوتێکی گرنگە" وتەبێژی حکومەت وادەڵێت.
جوتیار عادل لەبارەى ڕێوشوێنی جێبەجێکردنی پڕۆژەیاساکە ئەوەش دەخاتەڕوو، "ڕێككه‌وتن كراوه كه هەردوو لا پێکەوە ڕه‌شنووسه‌كه بنووسن، تا ڕادده‌یه‌ك له‌سه‌ر پره‌نسیپه گشتییه‌كان ڕێككه‌وتن كراوه، به‌ڵام ورده‌كارییه‌كان زۆرن، هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا گفتوگۆكان به‌رده‌وام ده‌بن. ئێمه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، ئه‌نجامی هه‌بێت؛ ئومێده‌وارین بڕوابوون به هاوبەشی و پشتبه‌ستن به ده‌ستوور و ئه‌و ڕێككه‌وتنەی له كارنامه‌ی كابینه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی هه‌یه، لەو پڕۆژەیاسایەدا ڕەنگ بداتەوە".
وتەبێژەکەی حکومەتی هەرێم باسلەوەش دەکات، دوای گفتوگۆیه‌كی دوور و درێژ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی، ئه‌وه‌ی كه پێویست بووە وەکوو شایستە و مافی هه‌رێمی كوردستان لە پڕۆژه‌ی یاسای بودجه‌دا گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه.
"ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش کۆمەڵێک كێشه له‌نێوان هه‌ردوو لادا چاره‌سه‌ر ده‌كات؛ حكومه‌تی فیدراڵی ماوه‌یه‌ک بودجه‌ی نه‌بووه، ئه‌وه‌ش کاریگەری له‌سه‌ر ئاستی په‌یو‌ە‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هەیە كه پێویسته بۆ ده‌ستنیشانكردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان پشت بە سەرژمێری ببەستێت. هه‌ندێك ئەنجام ده‌ستكه‌وتی باش بوون بۆ هه‌رێمی كوردستان، وه‌كوو هه‌ژماركردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه و پشتیوانیی هێزی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ە‌ی خه‌رجی سیادی و دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە خه‌رجی حاكمه" جوتیار عادل وادەڵێت.