حکومەتی عێراق پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵانی 2023 و 2024 و 2025ـی پەسەند کرد

13-03-2023 02:05

پەرەگراف

حکومەتی عێراق پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵانی 2023 و 2024  و 2025ـی پەسند کرد.

نووسینگەی رۆژنامەوانیی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا، بە کۆی دەنگ پڕۆژە یاسای بودجەی ئەو سێ ساڵە پەسەند کراوەو ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت.

پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەی بودجەکەدا بە لەسەدا ١٢.٦ جێگیر کراوە ئەوەش لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد.

هەر لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی هەرێم و بەغداد، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، بڕی ٤٠٠ ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم.

ئەو بڕە پارەیە ناوەڕاستی مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردوو، عێراق بڕیاریدا بە ناردنی بۆ مووچەی مانگی 11و 12، حکومەتی عێراق وتی، ئەوەش لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق و بەرنامەی کابینەکەدایە كە لە پەرلەمان دەنگی لەسەر دراوە، بەڵام پارەکە لەکاتی خۆیدا نەنێردراو کێشەی بۆ دروست بوو، تا ئەمڕۆ وەک پێدانی قەرز نێردرا.