سوودانی لە ھەولێرەو مەسرور بارزانی دەڵێت بناغەیان داناوە بۆ پەیوەندییەکی نوێی پتەو

14-03-2023 04:24

پەرەگراف

سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە ھەولێرو لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێم دۆسیەکانی نەوت و گازو بودجەو کێشەکانی نێوان ھەردوولا تاوتوێ دەکات.

مەسرور بارزانی لە تویتێکدا بەخێرهاتنی محەمەد شیاع سوودانی کرد و دەڵێت، پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵی و پێشکەوتن لە بابەتی وزە، بناغەیە بۆ پەیوەندییەکی نوێی پتەو.

سەرۆکی حکومەتی ھەرێم داوا دەکات، لەسەر بنەمای ئەو پەیوەندییە نوێیە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکرێت لە نێوان ھەولێرو بەغداد.

سەردانەکەی سوودانی دوای ئەوەدێت حکومەتی عێراق پڕۆژە یاسای بودجەی سێ ساڵی پەسەند کرد و پشکی ھەرێمی کوردستان بە ڕێژەی لەسەدا ١٢.٦ جێگیرکراوە لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی نێوان ھەولێرو بەغداد.