نێچیرڤان بارزانی: هەوڵی لایەنە سیاسییەکان بۆ لابردنی تەگەرەکانی بەردەم هەڵبژاردن دڵخۆشکەرن
پەرەگراف
نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، کاردەکەن بۆ دیاریکردنی وادەی ھەڵبژاردن و ئەنجامدانی پڕۆسەکە لەکاتی خۆیدا.
سەرۆکی ھەرێم لە حەوتەمین دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی وتیشی، ھەوڵی لایەنە سیاسییەکان بۆ لابردنی تەگەرەکانی بەردەم هەڵبژاردن دڵخۆشکەرن. جەختی لە گرنگیی یەکڕیزیی و تەبایی نێوان لایەنەکانیش کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی وتیشی، زۆر کەس ھەرێم بە جێبەجێنەکردنی دەستور تۆمەتبار دەکەن، "ناڵێین ھەڵەمان نییە هەموو لە عێراق هەڵەمان کردووە".