دژە تیرۆری پارتی: چەند سەرنشینێکی ھێلیکۆپتەرەکەی دھۆک کە گیانیان لە دەست دا چەکدارانی پەکەکە بوون

16-03-2023 09:52
وێنەی پاشماوەی ھێلیکۆپتەرەکە کە دژە تیرۆر بڵاوی کردووەتەوە.

پەرەگراف

دژە تیرۆری کوردستان(پارتی) زانیاریی لەبارەی ئەو ھێلیکۆپتەرە بڵاوکردەوە کە شەوی ڕابردوو لە پارێزگای دھۆک کەوتەخوارەوەو دەڵێت: تەواوی سەرنشینەکانی گیانیان لە دەست داوەو چەند کەسێکیان چەکدارانی پەکەکە بوون.

ھێلیکۆپتەرەکە کاتژمێر 20:40 خولەک لە نزیک گوندی بێرکیات لە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک کەوتە خوارەوە و تەواویسەرنشینەکانی گیانیان لە دەست دا.

دژە تیرۆر دەڵێت "لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییان بە حکومەتی عێراق و هاوپەیمانان و حکومەتیتورکیاوە کردووە لەبارەی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەوە، بەڵام لە وەڵامدا ڕایانگەیاندووە کە هێلیکۆپتەرەکە هی ئەوان نییە".

"هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەدواداچوون لەو بارەوە کرد و لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەوەیان ئاشکرا کرد، کە هێلیکۆپتەرەکە لە جۆریEurocopter AS350 بووە و چەند سەرنشینێک لەوانەی گیانیان لە دەست داوە چەکدارانی پەکەکە بوون، بەدواداچوونیش لەو بارەوەبەردەوامیی دەبێت تا زانیاریی تەواو لەسەر هێلیکۆپتەرەکە کۆ بکەنەوە کە سەر بە چ لایەنێک بووە" دژە تیرۆر وادەڵێت.