قوباد تاڵەبانی: گرنگ نییە کێ نەوت دەفرۆشێ، گرنگ ئەوەیە کێ باشترین نرخی پێ پەیدا دەکرێت

16-03-2023 01:09

پەرەگراف

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند: بە پینەوپەڕۆکردن کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر نابێت، گرنگ نییە کێ نەوت دەفرۆشێ، گرنگ ئەوەیەکێ باشترین نرخی پێ پەیدا دەکرێت و بە شەفافترین شێوە دەیفرۆشێت.

جێگری سەرۆکی حکومەت لە پانێڵێکدا لە دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی، باسی لەوەکرد کێشەکانی نیوان هەولێر و بەغدا پێویستییان بە چارەسەری بنەڕەتی و یەکجارەکی هەیە، دەڵێت "رێککەوتن لەسەر یاسای نەوت و گاز چارەسەرە بنەڕەتییەکەیە و دەرگا بەڕووی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی دیکەش دەکاتەوە".

"چەندین ساڵە لەسەر بنەمایەکی هەڵە موناقشە دەکەین، گرنگ نییە کێ نەوت دەفرۆشێ، گرنگ ئەوەیە کێ باشترین سعری پێ پەیدا دەکرێتو بە شەفافترین شێوە دەیفرۆشێت. لەئەنجامدا داهاتێکی زیاتر و بودجەیەکی شەفاف و شایستەمان دەست دەکەوێت تا بتوانین ئابوری وڵاتەکەمان ببووژێنینەوە و خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیانمان دابین بکەین" قوباد تاڵەبانی وادەڵێت.