پێشبینیی بارینی 'تاوەباران و نمەباران' لە سنووری سلێمانی دەكرێت

17-03-2023 01:10

پەرەگراف

لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین بڕی باران لە خەلەكان باریوە كە ٤٨ ملیمەترە، پاشان هیران دێت بە ٤٧ ملیمەتر. بە كۆی گشتییش لە پارێزگای سلێمانی بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، ئەمساڵ ١٤٩ ملیمەتر زیاتر باران باریوە. هەروەها ئەمڕۆ ئەگەری نمەباران و تاوەباران لە سنووری سلێمانی هەیە.

كارزان لەتیف، لێپرسراوی كەشناسیی كشتوكاڵی سلێمانی، خشتەی بڕی بارانبارینی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی پارێزگاكە و كۆی بڕی بارانبارینی بڵاو كردووەتەوە. بەپێی خشتەكە لە سنووری پارێزگای سلێمان تا ئێستا ٥١٧.٣ ملیمەتر باران باریوە، بەڵام ساڵی ڕابردوو بڕەكە زۆر كەمتر بووە كە ٣٦٨.٥ ملیمەترە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ ١٧-٣-٢٠٢٣، "ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان و هەندێك ناوچەی سنووری پارێزگای سلێمانی ئەگەری بارینی نمەباران یان تاوەبارانی كورتخایەن هەیە".

سبەینێ‌ بە هەمان شێوە "ئاسمان نیمچەهەور دەبێت " و پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارەكانی ئەمڕۆ بە نزیكەی (٢ تــا ٣) پلە. خێرایی بایش "لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت (١٠ - ٢٠) كم/ك".
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: ٢٠ پلە
سلێمانی: ٢٠  پلە
دهۆك: ١٨ پلە
كەركووك: ٢٣ پلە
هەڵەبجە: ٢٢ پلە
زاخۆ: ٢٠ پلە
سۆران: ١٩ پلە
گەرمیان: ٢٥ پلە