نێچیرڤان بارزانی: هه‌نگاوه‌كانى تا ئێستاى حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق مايه‌ى ئومێد و خۆشحاڵين
پەرەگراف
نێچيرڤان بارزانى دەڵێت، كه‌شێكى ئه‌رێنى له نێوان هەولێرو بەغداد هه‌يه و هه‌نگاوه‌كانى تا ئێستاى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق مايه‌ى ئومێد و خۆشحاڵين.
ئەو وتانەی سەرۆکی هەرێم لە میانی ديدارێكی ئەمڕۆیدا بووە له‌گه‌ڵ ماوريتزيۆ گرێگانتى، باڵيۆزى ئيتاڵيا له عێراق.
نێچیرڤان بارزانی دووپاتى كردووەتەوە، به‌غداد هاوبه‌شى سه‌ره‌كيى هه‌رێمى كوردستانه و جگه له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، هيچ ڕێگه‌يه‌كى ديكه له‌به‌رده‌م هه‌ردوولادا نييه.
سەرۆکایەتی هەرێم دەڵێت، لاى خۆيه‌وه باڵيۆزى ئيتاڵيا دووپاتى كرده‌وه كه چاره‌سه‌ركردنى کێشه‌کانی هه‌ولێرو به‌غداد ده‌بێتەهۆى ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى زياتر ڕووى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بێت و بوارى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى بيانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان زياتر ده‌كات.
١٤ی ئەم مانگە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق یەکەم سەردانی بۆ هەولێر ئەنجامداو مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵی و پێشکەوتن لە بابەتی وزە، بناغەیە بۆ پەیوەندییەکی نوێی پتەو.
سەرۆکی حکومەتی ھەرێم داوای کرد لەسەر بنەمای ئەو پەیوەندییە نوێیە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکرێت لە نێوان ھەولێرو بەغداد.
سەردانەکەی سوودانی دوای ئەوەهات حکومەتی عێراق پڕۆژە یاسای بودجەی سێ ساڵی پەسەند کرد و پشکی ھەرێمی کوردستان بە ڕێژەی لەسەدا ١٢.٦ جێگیرکراوە لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی نێوان ھەولێرو بەغداد.