زۆرترین بڕی باران لە پارێزگای دهۆك باریوە؛ سبەینێش پێشبینیی 'بارانبارینی كورتخایەن' دەکرێت

19-03-2023 02:26

پەرەگراف

لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین بڕی باران لە پارێزگای دهۆك باریوە، لە شارۆچكەی چمانكێ 23 ملیم باران باریوە كە زۆرترین بڕە لەسەر ئاستی ناوچەكان. بۆ سبەینێش پێشبینیی "بارانبارینی كورتخایەن" هەیە.

كەشناسیی هەرێم دەڵێت "سبەی دووشەممە ٢٠-٣-٢٠٢٣، ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ نمەبارانی كەم لە كاتەكانی بەیانی لەسەر ناوچە شاخاوییەكان. لە پاشنیوەڕۆ هەندێك كات بارانبارینی كورتخایەن دەبێت لەسەر ناوچەجیا جیاكان، لە كاتی دابارین هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت".

بەپێی خشەی بارانبارینی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو كە كەشناسیی هەرێم بڵاوی كردووەتەوە، زۆرترین لە دوای چمانكێ‌، لە سەرسەنگ بووە بە ٢١ ملیمەتر، پاشان دێرەلوك: ٢٠ ملیمەتر، هەریەكە لە كانی ماسی و ڕواندز زیاتر لە ١٧ ملیمەتر.

سبەینێ‌ پلەكانی گەرما بەراورد بە تۆمارەكانی ئەمڕۆ، كەمێك نزم دەبێتەوە و خێرایی با مامناوەند دەبێت ( ١٥ - ٢٥) كم/ك.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بۆ سبەینێ‌:

هەولێر: ١٨ پلە
سلێمانی: ١٧ پلە
دهۆك: ١٨ پلە
كەركووك: ٢٢ پلە
هەڵەبجە: ١٨ پلە
زاخۆ: ١٩ پلە
سۆران: ١٦ پلە
گەرمیان: ٢٤ پلە