پەرەگراف
قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، دەستی ئاشتەوایی درێژ دەکەن لەبارەی کێشەکانی ناوخۆی ھەرێم و ئامادەی هەموو گفتوگۆیەکن
"داواکاری کەسیمان نەبووە و نییە، بەڵکو داواکاری و بەرگریکردن بووە لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان کە پێمان وایە ئەمە دەکرێت ویست وداواکاری هەموو لایەکمان بێت، ئێمەش بەبەڵێنی جێبەجێ کردنی ئەو داواکاریانە، ئامادەی هەموو ھاوکاری و هەنگاوێکی پێویستین"جێگری سەرۆکی حکومەت لە پەیامی نەورۆزدا وادەڵێت.
ئەوە لەکاتێکدایە ھەر ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم، لە پەیامی تایبەت بە نەورۆزدا داوای لە قوباد تاڵەبانی و تیمییەكێتی لە حكومەت کرد لە دوای كۆتاییهاتنی پشووەكانی نەورۆز، بگەڕێنەوە بۆ كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیران.
مەسرور بارزانی لە پەیامەكەیدا سەبارەت بە پاساو و ئامانجی ئەو داواكارییەی لە قوباد تاڵەبانی و تیمی یەكێتی، دەڵێت "بۆ ئەوەی گشتكێشەكان لە شوێن و پێگەی فەرمیی خۆی گفتوگۆی لەسەر بكرێت و بەیەكەوە كار بكەین لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری خەڵكی كوردستان وجێبەجێكردنی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان".
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان
نەورۆزی کوردەواری هەمیشە هەڵگری پەیامی ئاشتی و تەبایی و دەستپێکی وەرزێکی نوێ بووە، بۆیە پێویستە هەموو لایەکمان پەیامینەورۆز بە جدی وەربگرین و دەرگا بکەینەوە بەڕووی چارسەر کردنی گرفتەکاندا.
کوردستان لەبەردەم هەڕەشە و دەرفەتیشدایە، کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانیش ساڵانێکی زۆرە بە هەموو کەموکوڕییەکانمانەوە تەحەمولیانکردوین، داوای خزمەتگوزاری باشتر و بوژانەوەی ئابوری و ئارامی سیاسی دەکەن، لەم دۆخەدا داوا دەکەم هەموو لایەکمان لەپێناوهاوڵاتییاندا بەرپرسیارانە مامەڵە بکەین و پێکەوە ئیدارەی ئەم دۆخەی ئێستا بدەین.
با پێکەوە ئەو دەرفەتەی لەگەڵ بەغداد هاتووەتە پێشەوە بقۆزینەوە بۆ رێککەوتنێکی یەکجاری و درێژخایەن. لەناوخۆشدا زەمینە بۆبەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بڕەخسێنین بە جۆرێک هەم متمانەی هاوڵاتیان بە دامەزراوەکان بەهێز بکات و هەمهاوپەیمانەکانمان لە دەرەوە لەخۆمان بێهیوا نەکەین.
لەبارەی کێشەکانی ناوخۆی کوردستان، ئێمە دەستی ئاشتەوایی درێژ دەکەین و ئامادەی هەموو گفتوگۆیەکین و رایدەگەیەنین؛ داواکاریکەسیمان نەبووە و نییە، بەڵکو داواکاری و بەرگریکردن بووە لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان کە پێمان وایە ئەمە دەکرێت ویست و داواکاری هەموولایەکمان بێت، ئێمەش بەبەڵێنی جێبەجێ کردنی ئەو داواکاریانە، ئامادەی هەموو ھاوکاری و هەنگاوێکی پێویستین.
لە کۆتاییدا نەورۆزی کوردەواری لە هەموو لایەک پیرۆز دەکەم و هیوای جەژنێکی پڕ لە شادی و خۆشی بۆ هەمووان دەخوازم.