لە ھەولێر باندێک دەستگیرکران کە کەسێکیان ڕفاندووەو داوای ٢٥٠ ھەزار دۆلاریان لە خێزانەکەی کردووە

24-03-2023 02:39

پەرەگراف

پۆلیسی ھەولێر دەستگیرکردنی باندێکی سێ کەسیی ڕاگەیاند کە دوو کوردو عەرەبێکن و کەسێکیان ڕفاندووەو داوای ٢٥٠ ھەزار دۆلاریان لە خێزانەکەی کردووە لە بەرامبەر ئازادکردنیدا.

وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی خستەڕوو، ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە ھاووڵاتییەکی عەرەب لەلایەن ھاوڕێیەکییەوە بانگھێشتکراوە بۆ میوانداریی لە شەقڵاوە، پاشان ئەو کەسە لەگەڵ دوو کورددا ھاوڵاتییەکەیان ڕفاندووە تا لە بەرامبەر سەندنی پارە لەخێزانەکەی ئازادی بکەن.

دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس، توانراوە دوای ٣ ڕۆژ لە ڕفاندنی، کەسی ڕفێندراو ئازاد بکرێت و ڕفێنەرەکان دەستگیر بکرێن.