پۆلیسی بەسرە: 95 دەرۆزەكەرمان دەستگیر كردووە كە لە باكووری عێراق و هەرێمی كوردستانەوە هاتوون

25-03-2023 01:23

پەرەگراف

پۆلیسی بەسرە دەستگیركردنی 95 دەرۆزەكەری ڕاگەیاند و دەڵێت "لە پارێزگاكانی باكووری عێراقەوە لە كەركووك، موسڵ و پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانەوە هاتوونەتە بەسرە".

پۆلیسی بەسرە ڕایگەیاند، هەڵمەتەكە بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ بووە و ئەو دەرۆزەكەرانە لە ترافیك و سەر شەقامەكان و شوێنەكانی دیكە سواڵیان كردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی بەسرە، ئەو دەرۆزەكەرانە لە "50 منداڵ، 15 پیاو و 30 ژن پێكهاتوون و وتەیان لێ‌ وەرگیراوە".