نەوەی نوێ: ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا پشت ڕاست دەکەینەوەو سەد لە سەد ڕاستە

پەرەگراف
جوڵانەوەی نەوەی نوێ پشتیوانیی بۆ ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕاگەیاند لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و دەڵێت: زانیارییەکانی سەد لە سەد ڕاستن.
ئەوە لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێم ڕاپۆرتەکەی ڕەتکردەوەو بە "ناڕاست و دووڕوویی" لە قەڵەمیدا، ڕاپۆرتەکە ڕەخنەی تووندی لە حکومەت و پارتی و یەکێتی گرتووە بەهۆی پێشێلکارییەکانیان لە بواری مافەکانی مرۆڤ و ئازادییەکان و ئەنجامدانی گەندەڵی و توندوتیژی.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت "باردودۆخی ئێستای کوردستان لە ھەموو ڕوویەکەوە لە پاشەکشەدایە و حکومەتی ھەرێمی ماوە بەسەرچووش بە درێژایی حوکـمڕانی خۆی نەیتوانیوە و نەیویستووە خزمەت بە ھاوڵاتیان بکات و گەیشتۆتە ئاستێک ھەمو کارێکی نابەجێ و نایاسایی و نادیموکراسیی پەیڕەو دەکات لە پێناو مانەوەی لە دەسەڵاتدا".
"وێڕای پشتیوانی تەواومان بۆ ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە پاشەکشەی دیموکراسی و ژیانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان دەمانەوێت ئەوەش پشتڕاست بکەینەوە کە سەد لە سەدی زانیارییەکان راستن و هێشتا هەندێک بابەتی تری تایبەت بە ئازادی و سیستمی دادوەریی و بەکارهێنانی دەسەڵات بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان باس نەکراون" نەوەی نوێ وادەڵێت.
ئەو جوڵانەوەیە ئەوەش دەخاتەڕوو، فشارەکانی كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و لە پاڵیدا فشارى ناوخۆیی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم کاریگه‌ری له‌سه‌ر پڕۆسه‌ى به‌دیموكراسی بوونی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات، "ئەو فشار و غەمخۆرییەی کۆمەڵگەی نيودەوڵەتی شایەنی پێزانینی زۆرە و بەهیوای چڕکردنەوەی زیاتری فشارەکان بۆ رزگارکردنی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی لە دیکتاتۆریەتێکی حەتمی داهاتوو و ئەگەر ئەم فشارانە چڕ نەکرێتەوە ئەوە مسۆگەر هه‌رێمی كوردستان له دیكتاتۆرییه‌تێکی حەتمی نزیك ده‌بێته‌وه".
نەوەی نوێ ئاماژە بەوەش دەکات، ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمی كوردستان له هه‌ردوو حزبی فه‌رمانڕه‌وا، پارتى و یه‌كێتى بەتەواویی ڕێگرن له‌به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچوونى پڕۆسه‌ى دیموكراسی و ئازادیی له هه‌رێمی كوردستان.
جوڵانەوەکە چەند خاڵێکی خستووەتەڕوو وەک "سەرلماندنی نادیموکراسیبوونی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم" کە ئەمانەن:
١-دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان بەبێ هیچ بیانوویەکی یاسایی و شەرعی.
٢-ده‌ستێوه‌ردان له كاروبارى دادگاكان و لاوازكردنى ده‌سه‌ڵاتی دادوەری و کۆنتڕۆڵکردنی تاوەکو ئاستی بێبەهاکردن.
٣-سنورداركردنى مافه مه‌ده‌نی و ئازادییه سیاسیه‌كان و سەرکوتکردنی دەنگ و رەنگی ئۆپۆزسیۆن.
٥-دەستگیرکردنی ڕۆژنامه‌نوسان و چالاکوانان.
٦-سەرکوتکردنی شێوازه‌كانى به‌شداریی سیاسیی بەنموونەی خۆپیشاندان وگردبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كان.
٧-بره‌ودان به كلتوره نادیموكراسیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان بۆنموونە به‌حزبیكردنى ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی.