
پەرەگراف
وەزارەتی وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا ڕایدەگەیەنێت، دادگای پاریس لە كۆی پێنج داواكاریی عێراق، چواریانی ڕەت كردووەتەوە و بەشێكی زۆری داواكارییەكانی توركیاشی قبووڵ كردووە، لەو چوار چێوەیەشدا بڕیاری قەرەبووكردنەوەی توركیای لەلایەن عێراقەوە داوە.
وەزارەتەكەی توركیا ئەو كێشەیەی كە هەیە بە "ڕەنگدانەوەی ناكۆكیی نێوان حكوومەتی عێراق و حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر پرسی بەڕێوەبردن و داهاتی نەوت" ناو دەبات و ڕەتی دەكاتەوە پەیوەندیی بە وڵاتەكەیەوە هەبێت.
وەزارەتی وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا سەبارەت بە بڕیارەكەی دادگای ناوبژیوانیی سەر بە ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی لە پاریس، ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا دەشڵێت "بەهۆی پێشێلكاری لەلایەن عێراقەوە، بڕیاری قەرەبووكردنەوەی توركیا دراوە"، بەڵام جۆری پێشێلكارییەكەی ڕوون نەكردووەتەوە.
نوێ دەكرێتەوە...