هاتوچۆی هەرێم پشكنین بە سكانەر بۆ ئۆتۆمبێلی مەلیكە دەكات

29-03-2023 02:42

پەرەگراف

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەرێم داوا لەو كەسانە دەكات كە ئۆتۆمبێلی جۆری تیۆتا كراون ناسراو بە (مەلیكە)یان پێیە و پێشتر پشكنین بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان كراوە، سەردانی سكانەری بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر بكەن.

بەپێی ئاگادارینامەیەك كە واژووی عەبدولقادر عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێمی لەسەرە، لە ڕۆژی 30-3-2023 تا 30-4-203 پشكنینی سكانەر بۆ ئۆتۆمبێلەكانی جۆری مەلیكە دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەرێم هۆشداری دەداتە خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە كە "هەر هاووڵاتییەك لە ماوەی دیاریكراودا سەردان نەكات، خۆی بەرپرسیار دەبێت".