حکومەتی ھەرێم دەڵێت بڕیاری دادگاکەی پاریس و ڕاگرتنی ھەناردەی نەوت بۆ لاوازکردنی کوردستانە

29-03-2023 11:50

پەرەگراف

حکومەتی ھەرێم دەڵێت، بڕیاری دادگاکەی پاریس و ڕاگرتنی ھەناردەی نەوت، زیان بە ئابوریی ھەرێم دەگەیەنێت و بۆ لاوازکردنی کوردستانە.

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی ھەرێم دەڵێت: ئێمە تەنها پشتمان بە نەوت بەستووە بۆ پێدانی مووچە، چەند دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دوابکەوێت، زیانەکە گەورەتر دەبێت و تووشی گرفتی ئابوری دەبین.

وتەبێژی حکومەت دەشڵێت: بڕیارەکەی دادگای پاریس بەشێکە لە تەحەداکردنی ئەو پێشکەوتنەی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە و بۆلاوازکردنی کوردستانە.