پەرلەمانتارێکی گۆڕان: هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

30-03-2023 07:53
دلێر عەبدولخالق پەرلەمانتاری گۆڕان

پەرەگراف

پەرلەمانتارێکی بزووتنەوەی گۆڕان چەند زانیارییەک لەسەر گفتوگۆکانی نێوان ھەرێم و بەغداد لەسەر دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم بڵاودەکاتەوەو دەڵێت، بەپێی ئەو بەدواداچوونەی کردویەتی، ھەناردەکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە.

دەقی نووسینەکەی دلێر عەبدولخالق پەرلەمانتاری گۆڕان، کە لە پەیجی خۆی بڵاوی کردووەتەوە:

بە گوێرەی بەدواداچونەکانم، گفتوگۆی نێوان وەفدی حکومەتی هەرێم و حکومەتی ئیتحادی، دوابەدوای ئاشکراکردنی بڕیاری دادگایناوبژیوانی پاریس، بەم شێوەیە:

1. لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە عێراق و هەرێمی کوردستان (٥٠٠) هەزار بەرمیل نەوت ڕەوانەی دەرەوە دەکەن، لەو ژمارەیە (٤٠٠) هەزاربەرمیل هی هەرێمی کوردستان و (١٠٠)هەزار بەرمیل نەوتی کەرکوکە.

2. پێویستە لە نزیکترین کاتدا، پڕۆسەی هەناردەکردنی ئەو نەوتە لەڕێگەی بەندەری جەیهان دەستپێبکاتەوە، ئەمەش چەند بە نیسبەتهەرێمەوە پێویستە، ئەوەندەش بە نیسبەت حکومەتی ئیتحادییەوە.

3. پێویستە، چونکە وەک بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، پڕۆژەی بودجەی ئیتحادی بچێتە ئەنجومەنی نوێنەران، ئاشکراشە بەهای ئەو(٥٠٠) هەزار بەرمیلە بەشێکە لە پڕۆژەی بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵەکانی (٢٠٢٣، ٢٠٢٤، ٢٠٢٥)، بێ ئەو پرۆسەیە بودجەی گشتی دوچاریکورتهێنان دەبێت.

4. هەردولا پێش بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس، لەسەر میکانیزمی بەیەکەوە ئیدارەدانی نەوتی هەرێم ڕێککەوتبون، بەڵام دوای بڕیارەکە،ئاستی داواکاری حکومەتی ئیتحادی بەرزبووەتەوە، بەشێوەیەک:

ا/ فرۆشتنی نەوت بچێتەوە ژێر دەستی کۆمپانیای سۆمۆ.

ب/ لەبری دەستەواژەی «ئیدارەدان»، وەزارەتی نەوتی ئیتحادی «سەرپەرشتی» پڕۆسەکە بکات.

پ/ حکومەتی ئیتحادی بەرپرسیارێتی قەرزی کۆمپانیاکان لە ئەستۆ ناگرێت، کە بە زیاتر لە (٤) ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.

ت/ جێگرێک لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان/ حکومەتی هەرێم لە پشکی حکومەتی ئیتحادی بێت.

ج/ پێویستە نەوتەکە هەناردە بکرێت و وەزارەتی نەوت میکانیزمی خۆی بۆ ئەو پرۆسەیە هەیە.

لەبەرامبەردا، وەفدی هەرێم، پێداگیربون لەسەر ئەم خاڵانە:

1. بەهاوبەشی ئیدارە، نەک سەرپەرشتی پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بکرێت.

2. وەک لە ڕێککەوتنی چوارچێوەی هەماهەنگی و ئیدارەی دەوڵەت هاتوە، پارەی نەوت لە حسابێکی بانکی لەژێر چاودێری و وردبینیحکومەتی ئیتحادی دابندرێت و تەنها حکومەتی هەرێم مافی خەرجکردنی هەبێت.

3. جێگرێک بۆ بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ لە پشکی هەرێمی کوردستان دابندرێت.

4. پەلە بکرێت لە دەرکردنی یاسای نەوت و گاز، بەشێوەیەک مافەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئیدارەدانی کەرتی وزە تێدا جێگیربکرێت،تائەوکاتەش هەردو حکومەت بەهاوبەشی ئیدارەی نەوتی هەرێم بدەن.

دەرئەنجامی گەڕی ئەم گفتوگۆیانە؛ هەردولا کۆکن لەسەر پێویستی هەناردەکردنەوە، هەروەک هەردولا جیاوازن لەسەر میکانیزمی ناردنەکە وئالیەتی فرۆشتنی..